بابه‌ت: ::**:: ::**:: پێكهنینـی گــــــوڵ ::**:: ::**::
گـریــانـــی نیوه شــــه‌و
گــۆمـــی خــوێن
یادگــــاری شیرین
مـــوو نــا پسێنم
رێــــژنــــــــــــــه
[center][size=16]پێكه‌نینی گوڵ
كـاتی كـازیوه،پێش گــزنگ بـولــبول
له شه‌قه‌ی باڵی دا هاته كن گـوڵ
گـوتی ئه‌ی نازه‌نینی عیشوه‌فرۆش
كــه‌م كه‌مه دیارهبێ وه‌فایی تۆش
بۆ شـــنـهبــا هـهیهتی لـێره رێ ؟
بۆ پــهپــوله به دهورتــا دهگـــهڕێ؟
چه‌پكی تۆ باغه‌وان ده‌كه‌ن ده‌سگێڕ
له خـــهیــابــان كــوچــه و بـــــــاژێڕ
ده‌تفرۆشن به قیمهتــی هـــــــهرزان
ده‌ت ده‌نه ده‌ستی ناكه‌س و هه‌رزان
بۆیه سـوك و چـــروكی نـاو چیمه‌نی
له‌وه‌تی بـووی،هـهمـیشه پێده‌كه‌نی
هه‌ڵگه‌ڕاوه به‌ناز و گــوڵ پـێی گـــوت
شێت و شووری كه شرت و شۆمت ش‌وت
وهكـــــــــوو تــۆ ئـاشـقه،پـهپـولــهی زار
بــۆ بـــــــهخــــــۆڕایی ئـه‌و بده‌م ئازار
شنه با رێ نه‌ده‌م كه بـۆ لای خۆم
كێ ده‌با بۆ هه‌موو لــــایــهك بۆم ؟
گوڵ له كن كه‌س نییه عه‌زیزم،سوك
سه‌ری زاوایه جێی و باوه‌شی بووك
من كه ناگاته هه‌فته‌یه‌ك ته‌مه‌نم
بۆچی بگریم و بۆچی پێ نهكهنم
[/size]
مامــۆسـتا هێمـن مـوكـریانــی[/center]