بابه‌ت: هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان خۆی گه‌یانده یاری كۆتایی جامی ڤیڤا
[size=16]له میانه‌ی یاری پێش كۆتایی جامی پاڵه‌وانیه‌تی ڤیڤا بۆ هه‌رێمه‌كان كه له هه‌رێمی گۆزۆـی ووڵاتی ماڵتا به‌ڕێوه‌ده‌چێت هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهینێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئۆكستانیا به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك،،،له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه هه‌ڵبژارده‌ی ئۆكستایا توانی به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كۆتا بهێنێت به‌ر له‌وه‌ی له گێمی دووه‌م هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان به پلانێكی تۆكمه هاته نێو یاریگا و توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات له ڕێگه‌ی هه‌ردوو یاریزان شوان مامۆ و كارساز محمد،به‌مه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان زیاتر خۆی نزیك كرده‌وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی یه‌كه‌م نازناوی خۆی و ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی پادانیا ده‌بێته‌وه له یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه[/size]
سه‌رچاوه:
وه‌رزش بۆ كورد