بابه‌ت: دوو هةوالى وولاتى هينديستان !!
[size=16]كۆترێكی سیخوڕ
ئاسۆ
دوای چاودێرییه‌كی ورد پۆلیسی هیندستان كۆترێكیان گرت، به‌و گومانه‌ی سیخوڕی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یانه‌وه ده‌كات.
پۆلیسی هیندستان، هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ئاگادار كرده‌وه كه نه‌یاران كۆترێكی سپیان ناردووه كه بۆ كاری سیخوڕی به‌كار ده‌هێنرێت، بۆیه دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م كۆترهكهیان دۆزییهوهوه و ته‌سلیم به لایه‌نه ئه‌منییه‌كان كرا.
به‌پێی زانیاری پۆلیس ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و ناونیشانی پاكستان له‌سه‌ر پارچه‌یه‌ك كانزا نووسراوه و به‌قاچی كۆتره‌كه‌وه به‌سترابوو، هه‌روه‌ك چه‌ند زانیارییه‌كی تریش به‌ڕه‌نگی سوور له‌سه‌ر سنگی كۆتره‌كه بووه، به‌ڵام پۆلیس زانیارییه‌كانی ئاشكرا نه‌كرد.[/size]
,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,
[size=16]
زه‌ماوه‌ندی (50) هه‌زار كچ و كوڕ له ڕۆژێكدا ده‌كرێت
ئاسۆ
(50) هه‌زار كچ و كوڕ له‌یه‌ك ڕۆژدا زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رێتیان بۆ سازكراو چوونه قه‌فه‌زی زێڕینه‌وه و كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تیش ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و زه‌ماوه‌نده‌ی له ئه‌ستۆگرت.
ئه‌و زه‌ماوه‌نده بۆ كچان و كوڕانی هۆزێكی هندۆسی ڕێكخرا كه به‌پێی بیروباوه‌ڕه‌كه‌یان له (ڕۆژی پیرۆز) ژیانی هاوسه‌رێتی به باشترین ڕۆژ ده‌زانن و به‌و بۆنه‌یه‌وه زه‌ماوه‌ندێكی ئێجگار فراوان سازده‌كه‌ن و كچان و كوڕانیان ئاهه‌نگه‌كه‌یان ده‌خه‌نه ئه‌و ڕۆژه پیرۆزه‌وه، به‌پێی ڕۆژژمێری هندۆسی ڕۆژی پیرۆز به‌رامبه‌ر به 16ی ئایاره.
له‌به‌ر فراوانی و گه‌وره‌یی زه‌ماوه‌نده‌كه، كۆمپانیای (ماری می) كه تایبه‌ته ڕێكخستنی ئاهه‌نگ، ئه‌ركی سازكردن و ڕێكخستنی زه‌ماوه‌ندی ئه‌و 50 هه‌زاره‌ی له‌ئه‌ستۆگرت و كاندیس پرایرای دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و كۆمپانیایه ده‌ڵێت: "ئه‌م ئه‌ركه زۆر قورس و گرانه، چونكه هه‌روا ئاسان نییه كه‌ره‌سته و پێداویستی و شوێن بۆ ئاهه‌نگی 50 هه‌زار كه‌س سازبكرێت و كۆنترۆڵكردنیشی سه‌خته". بۆیه وتی: "زیاتر له چه‌ند مانگێكی پێشوه‌خت ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین".
به‌پێی باوه‌ڕی هندۆسه‌كان ڕۆژی پیرۆز به ڕۆژی به‌خته‌وه‌ری داده‌نێن و ئاهه‌نگی هاوسه‌رێتی ده‌خه‌نه ئه‌و ڕۆژه‌وه، به‌گوێره‌ی ڕۆژژمێری ئه‌وان ئه‌و ڕۆژه (پاراسۆراما) كه خواوه‌ندی هندۆسهكانه له ئاسمانه‌وه داده‌به‌زێته سه‌ر زه‌وی و پیرۆزی و به‌خته‌وه‌ری له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت و هه‌ركه‌سێك له‌و ڕۆژه‌دا ژیانی هاوسه‌ری پێكه‌وه بنێت ئه‌وا به به‌خته‌وه‌ری و خۆشیه‌وه ته‌مه‌نی ژیانیان به‌ڕێده‌كه‌ن.
هندۆسه‌كان باوه‌ڕیشیان وایه ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژه‌دا مۆڵك و ماڵ و زێڕ و زیو و هه‌ر پێداویستییه‌كی تر بكڕێت، ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی به‌خته‌وه‌ری و سوودی لێوه‌رده‌گرێت، بۆیه جارێت داپریۆ له كۆمپانیای ماری می ده‌ڵێت: "ئه‌و ڕۆژه نرخی شتومه‌ك و پێداویستی گران ده‌بێت به‌تایبه‌تی زێڕ"[/size]
سةرجاوة / رؤزنامةى ئاسؤ
بةيامير / ليدوان لة هةولير