بابه‌ت: چوار فه‌رمووده‌ی خۆشه‌ویست(صلی الله علیه وسلم )
1-پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی: { سه‌یحان و جه‌یحان و فورات و نیل هه‌موو له ڕووباره‌کانی به هه‌شتن}
2- عائیشه خێزانی خۆشه‌ویست ده‌لێت: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) تا وه‌فاتی کرد له رۆژێکدا دووجار تێر نان و رۆنی نه‌خواردووه.
3- ابن عمر ده‌ڵێ : پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی: { خوای باڵا ده‌ست له رۆژی قیامه‌ت ئاسمانه‌کان ده‌پێچێته‌وه ، پاشان به ده‌ستی ڕاست ڕایان ده‌گرێت ، ئیمجا ده‌فه‌رموێ : من پاشام ، ده‌سه‌ڵاته بهزهبرهکان له کوێن؟ پاشان زه‌ویش به ده‌ستی چه‌ت ده‌پێچێته‌وه و ده‌فه‌رموێ: من پادشام ، ده‌سه‌ڵاتداره به زه‌بره‌کان له کوێن؟ خۆ به‌زل زانه‌کان له کوێن؟.
4- ابو هریره ده‌لێ : پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) ده‌ستی گرتم و فه‌رمووی { خوای گه‌وره له‌رۆژی شه‌ممه زه‌وی دروست کردووه ، له رۆژی یه‌كشه‌ممه چیاکانی دروست کردووه، له رۆژی دووشه‌ممه دره‌ختی دروست کردووه ، له رۆژی سێ شه‌ممه شته بێزراوه‌کانی ( المکروه)ی دروست کردووه ، رۆژی چوارشه‌ممه نووری دروست کردووه ، رۆژی پێنچ شه‌ممه ئاژه‌ڵه‌کان تێدا بڵاوکرده‌وه ، رۆژی چوارشه‌ممه دوایی عهسرئادهمی دروستکردووه، له کۆتایی دروستکراوه‌کاندا له دوایین ساته‌کانی جومعه نێوان عه‌سرو شه‌ودا}
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!