1

بابه‌ت: سه‌د كه‌سی كوشت ئینجا خودا لئ ی خۆش بوو

چیرۆكەكانى پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم)
و پەندو ئامۆژگارى وەرگرتن لێیان

ئامادەكردن و وەرگێڕانى مامۆستا أبو بكر أحمد
پێداچوونەوەى مامۆستا صلاح الدین عبدالكریم
چیرۆكى یەكەم:
سەد كەسى كوشت پاشان تەوبەى كرد خوا لێى خۆش بوو
عَنْ أَبِى سَعِيدٍ الْخُدْڕىِّ (رضي الله عنه) أَنَّ نَبِىَّ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) قَالَ: « كَانَ فِيمَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ رَجُلٌ قَتَلَ تِسْعَةً وَتِسْعِينَ نَفْسًا، فَسَأَلَ عَنْ أَعْلَمِ أَهْلِ الأَرْضِ، فَدُلَّ عَلَى رَاهِبٍ فَأَتَاهُ فَقَالَ إِنَّهُ قَتَلَ تِسْعَةً وَتِسْعِينَ نَفْسًا فَهَلْ لَهُ مِنَ تَوْبَةٍ فَقَالَ: لاَ. فَقَتَلَهُ فَكَمَّلَ بِهِ مِائَةً، ثُمَّ سَأَلَ عَنْ أَعْلَمِ أَهْلِ الأَرْضِ، فَدُلَّ عَلَى رَجُلٍ عَالِمٍ فَقَالَ: إِنَّهُ قَتَلَ مِائَةَ نَفْسٍ فَهَلْ لَهُ مِنْ تَوْبَةٍ فَقَالَ: نَعَمْ وَمَنْ يَحُولُ بَيْنَهُ وَبَيْنَ التَّوْبَةِ انْطَلِقْ إِلَى أَرْضِ كَذَا وَكَذَا فَإِنَّ بِهَا أُنَاسًا يَعْبُدُونَ اللَّهَ فَاعْبُدِ اللَّهَ مَعَهُمْ وَلاَ تَرْجِعْ إِلَى أَرْضِكَ فَإِنَّهَا أَرْضُ سَوْءٍ فَانْطَلَقَ حَتَّى إِذَا نَصَفَ الطَّڕيقَ أَتَاهُ الْمَوْتُ فَاخْتَصَمَتْ فِيهِ مَلاَئِكَةُ الرَّحْمَةِ وَمَلاَئِكَةُ الْعَذَابِ فَقَالَتْ: مَلاَئِكَةُ الرَّحْمَةِ جَاءَ تَائِبًا مُقْبِلاً بِقَلْبِهِ إِلَى اللَّهِ، وَقَالَتْ: مَلاَئِكَةُ الْعَذَابِ إِنَّهُ لَمْ يَعْمَلْ خَيْرًا قَطُّ، فَأَتَاهُمْ مَلَكٌ فِى صُورَةِ آدَمِىٍّ فَجَعَلُوهُ بَيْنَهُمْ فَقَالَ: قِيسُوا مَا بَيْنَ الأَرْضَيْنِ فَإِلَى أَيَّتِهِمَا كَانَ أَدْنَى فَهُوَ لَهُ، فَقَاسُوهُ فَوَجَدُوهُ أَدْنَى إِلَى الأَرْضِ الَّتِى أَرَادَ فَقَبَضَتْهُ مَلاَئِكَةُ الرَّحْمَةِ » أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ (7184).
هاوەڵى خۆشەویست أَبي سَعِيدٍ الْخُدْڕىِّ (رضي الله عنه) دەفەرمووێت: پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: لە پێش ئێوەدا لە(بەنى ئیسرائیل) پیاوێك نەوەدو نۆ كەسى كوشتبوو، وە پرسیارى كرد سەبارەت بە زاناترین كەسى سەرزەوى، دەستنیشانى پیاوێكى خوا پەرستى بۆكرا، ئەویش ڕۆیشتە لاى و پێى ووت: من نەوەدو نۆ كەسم كوشتووە ئایا بۆم هەیە تەوبە بكەم؟ خوا پەرستەكەش ووتى: نەخێر، پیاوەكەش خواپەرستەكەى كوشت و بوو بە سەد كەس، پاشان پرسیارى كرد سەبارەت بە زانا ترین كەسى سەر زەوى، دەستنیشانى پیاوێكى زاناى بۆ كرا، پیاوەكەش چووە لاى و پێى ووت: من سەد كەسم كوشتووە، ئایا بۆم هەیە تەوبە بكەم؟ زاناكە ووتى: بەڵێ، وە كێ ڕێگە لە تەوبەى تۆ دەگرێت، بڕۆ بۆ ئەو زەویە دەستنیشانى دێیەكى بۆكرد، چونكە ئەو دێ یە خەڵكانێكى تێدایە خواى پەروەردگار دەپەرستن، تۆش لەوێ خوا بپەرستە، وە نەگەڕێیتەوە بۆ خاكەكەى خۆت، چونكە شوێنێكى خراپە، پیاوەكە ڕۆیشت تاكو گەیشتە نیوەى ڕێگەكە مردن ڕێگەى پێگرت، لەو جێگەیەدا مەلائیكەى ڕەحمەت و مەلائیكەى سزا هەریەكەیان دەیویست ڕوحى بكێشێتء ڕوحەكەى دەربهێنێت، مەلائیكەى ڕەحمەت ووتى: ئەم پیاوە لە شوێنى خۆى دەرچووەو تەوبە كارەو بە دڵى ڕووى كردۆتە خواى پەروەردگار، وە مەلائیكەى سزا ووتى: لە ژیانیدا هیچ خێرو چاكەیەكى نەكردووە، خواى پەروەردگار مەلائیكەیەكى لەسەر شێوەى مرۆڤ بۆ ڕەوانە كردن، ئەوانیش كردیان بە دادوەر لەنێوان خۆیاندا، مەلائیكەتەكەش كە لەسەر شێوەى مرۆڤدا بوو ووتى: هەر دوو زەویەكە بپێون لە هەر لایەكیانەوە نزیك بوو، ئەوا بۆ ئەوەتانە، دوو مەلائیكەتەكەش زەویەكانیان پێوا بینییان كە لەو دێیەوە نزیكە كە ویستى بۆى بڕوات بە بستێك، بۆیە مەلائیكەى ڕەحمەت بردیان.
چەند سوودو ئامۆژگارییەك لەم چیرۆكەدا.
(1) درووست نییە بۆ هیچ كەسێك فەتوا بدات بۆ خەڵكى ئەگەر حوكمى ئەو شتە نەزانێت، ئەگەر چى خوا ناسیش بێت و شارەزایشى هەبێت لە هەندێك بوارى ئایینیدا، چونكە ئەگەر ئەو خواناسە شارەزابوایە بە شەرعى خوا ئەوا دەرگاى تەوبەى دانەدەخست، وە نەفسى خۆشى لەدەست نەئەدا.
(2) دەبێت نەزان پرسیار لە كەسێك بكات كە زانابێت بە (شەرعى خوا) تاكو كێشەكەى بۆ چارەسەر بكات.
(3) خواى پەروەردگار زۆر بەڕەحم وبەسۆزو لێبوردەیە بەرامبەر بە بەندەكانى، ئەگەر چى بەندەكان گوناهـ و تاوانەكانیان بەئەندازەى كەفى سەر دەریا بێت، بەمەرجێك تەوبە بكەن و بگەڕێنەوە بۆلاى، وە خواى پەروەردگار دەفەرمووێت: {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ } (53) سورة الزمر واتە: ئەى محمد(صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: خواى پەروەردگار دەفەرمووێت: ئەى ئەوانەى گوناه و تاوانتان زۆرە، بێ ئومێد مەبن لە ڕەحمەتى خواى پەروەردگار، بەڕاستى پەروەردگار لە هەموو تاوانەكانتان خۆش دەبێت (ئەگەر تەوبەى ڕاستەقینە بكەن) بەڕاستى خواى پەروەردگار زۆر لێخۆشبوو لێبووردەیە.
(4) زانا بەشەرعى خوا ئەو كەسەیە كە دەرگاى تەوبە دەكاتەوە بۆ خەڵكى، وە دەرگاى شەڕو خراپەكارى و ئومێد بوون لە ڕەحمەتى خوا دادەخات.
(5) پێویستە لەسەر ئەو كەسەى كە تەوبە دەكات و دەگەڕێتەوە بۆلاى خواى گەورە، لە برادەرو هاوڕێى خراپ دوور بكەوێتەوە.
(6) پێویستە لەسەر ئەو كەسەى كە تەوبە دەكات نزیك بكەوێتەوە لەو كەسانەى كە كارى باش و خێر ئەنجام دەدەن، چونكە مرۆڤ لەسەر ئایینى برادەرو خۆشەویستەكەیەتى.
(7) پێویستى گەڕانەوە بۆلاى زانایان لە كاتى كێشەو دووبەركیدا.
(8) نابێت لە كەسى گوناهبارو تاوانكار بێ ئومێد بین، چونكە نازانین بەچى كۆتایى بەژیانى دێت.
(9) فەزڵ و گەورەیى مرۆڤى زانا بەسەر خواپەرستدا چ جاى بەسەر خەڵكى ئاساییدا.

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-027317947e.gif

2

وه‌ڵام: سه‌د كه‌سی كوشت ئینجا خودا لئ ی خۆش بوو

(3) خواى پەروەردگار زۆر بەڕەحم وبەسۆزو لێبوردەیە بەرامبەر بە بەندەكانى، ئەگەر چى بەندەكان گوناهـ و تاوانەكانیان بەئەندازەى كەفى سەر دەریا بێت، بەمەرجێك تەوبە بكەن و بگەڕێنەوە بۆلاى، وە خواى پەروەردگار دەفەرمووێت: {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ } (53) سورة الزمر واتە: ئەى محمد(صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: خواى پەروەردگار دەفەرمووێت: ئەى ئەوانەى گوناه و تاوانتان زۆرە، بێ ئومێد مەبن لە ڕەحمەتى خواى پەروەردگار، بەڕاستى پەروەردگار لە هەموو تاوانەكانتان خۆش دەبێت (ئەگەر تەوبەى ڕاستەقینە بكەن) بەڕاستى خواى پەروەردگار زۆر لێخۆشبوو لێبووردەیە.



(8) نابێت لە كەسى گوناهبارو تاوانكار بێ ئومێد بین، چونكە نازانین بەچى كۆتایى بەژیانى دێت


ده‌ست خوش بابه‌ته‌كه‌ت زور گرینگه‌
چونكه‌ منیش كه‌سیكم له‌و كه‌سانه‌ كه‌ ته‌وبه‌م كردوه‌
انشاالله‌ خوا له‌ گوناحمان خوشبیت

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

3

وه‌ڵام: سه‌د كه‌سی كوشت ئینجا خودا لئ ی خۆش بوو

سوباس بۆ تۆ  هیوادرم  هه‌موومان  ته‌وبه‌ بكه‌ین

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-027317947e.gif