بابه‌ت: ڤیتامینه‌کان
وشه‌ی ڤیتامین مانای چیه؟ :
وشه‌ی ڤیتامین له دوو برگه پێك هاتووه (vita) واته : ژیان ، (amins) ماده‌یه‌کی کیمیایه (ئه‌مین) واتای هه‌ردووکیان(vitamine) مادده‌ی کیمیایی پێویست بۆ ژیان ، وه‌ك ده‌رکه‌وتووه ڤیتامینه‌کان له دووجۆر پێك دێن.
1-ئه‌و ڤیتامینانه‌ی که له چه‌وری ده‌توێنه‌وه (A,K,D,E
ڤیتامین (A) که پێی ده‌ڵێن ( بێتاکارۆتین)
زۆری ئه‌م ڤیتامینه ده‌بێته هۆی ژانه سه‌رێکی تووند به تایبه‌ت له منداڵ وه هه‌ندی دیارده‌ی وه‌ك ماندوبوون ، سه‌رسوڕان و قژ هه‌ڵوه‌رین .
سه‌رچاوه‌ی بوونی ئه‌م ڤیتامینه به تایبه‌تی له گێزه‌ر و په‌تاته و سه‌وز و قه‌یسی و هێلکه و جگه‌ره.
ماده‌یه‌کی زۆر پێویسته بۆ گه‌شه و پارێزگاری روو پۆشی خانه‌کان بۆ دیتن له تاریکیدا دژی نیشانه‌کانی پیرییه.
که‌می ده‌بێته هۆی راوه‌ستانی گه‌شه، که‌م بوونی کێش و که‌م بوونی دیتن
ڤیتامین (D) پێده‌لێن ( کالیسیفریۆل)
سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی (رۆنی جگه‌ری ماسی و جگه‌ر و هێلکه و که‌ر و شیر)
ژیکاری فسفۆرو کالیسیۆم کۆنترۆڵ ده‌کات ، یارمه‌تی ههڵمزینی کالیسیۆم ده‌دات ، هه‌روا فسفۆر و کالیسیۆم له سه‌ر ئێسك جێگیر ده‌کات ، خاوه‌نی کاریگه‌ری گشتی له‌سه‌ر گه‌شه‌یه.
که‌می ده‌بێته هۆی پێکهێنانی نه‌خۆشی ئێسکه نه‌رمه‌ی منداڵ ، وه له به‌ساڵاچوواندا ، به‌تایبه‌ت شکانی ئێسك له ژنانی به‌ساڵاچوو.
ڤیتامینی (K) پێی ده‌ڵێن : فیتۆنادیۆن
سه‌رچاوه‌ی زه‌ردێنه‌ی هێلکه ، جگه‌ر ، خاس و له ته‌ماته‌دا زۆره
که‌مت ده‌بێته هۆی ناته‌واوی خوێن مه‌یین و زیادبوونی کاتی خوێن مه‌یین ، خوێن به‌ربوونی ژێر پێست و ماسولکه و خوێنبه‌ر ، زۆر له برینی بچوك.
ڤیتامین (E) تۆکۆفیۆل
سه‌رچاوه : رۆنی گوڵه گه‌نم ، کاهوو ، مه‌عده‌نوس ، گۆشت ، جگه‌ر ، ماسی ، شیر هێلکه .
دژی ناته‌واوی ده‌مارییه‌کان و هێندێك نه‌خۆشی سوڕی خوێنه ، ساڕ‌ێژ بوونه‌وه‌ی برینه‌کان خێرا ده‌کات.
که‌می ده‌بێته هۆی له‌به‌رچوون و له دایك بوونی پێنه‌گه‌یشتوو ، تێکچوونی ده‌روونی به تایبه‌ت له مرۆڤ له کاتی گه‌شه کردندا.
ڤیتامین (C) ترشی ئه‌سکۆربیك
سه‌رچاوه‌ی : پرته‌قاڵ و لیمۆ و میوه‌ی تازه و پیاز ، سپێناغ و شیر.
به‌که‌ڵکترین و به‌سودترین ڤیتامینه بۆ مرۆڤ ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی ماسولکه‌کانی خوێن ، دژی هه‌ور کردن و رێکخه‌ری تۆنی دڵه ، بۆ ماندوویه‌تی گشتی ، کلۆر نه‌بوونی ددانه‌کان پێویسته.
که‌می ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی ئهسکه پورت ، خوێن به‌ربوون ، که‌م بوونه‌وه‌ی به‌رگری له له‌ش به‌رامبه‌ر نه‌خۆشیه‌کان و سارێژبوونه‌وه‌ی برینه‌کان.
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!