1

بابه‌ت: ئایا ئافره‌ت كه‌م و كورِه‌ ؟؟ (ره‌ِواندنه‌وه‌ى ئه‌م گومانه )

به‌ناوى خوداى به‌دیهێنه‌ورى هه‌موو بوونه‌وه‌رێك

****** سڵاو و رِه‌حمه‌تى خوداتان لێبێت******

...كه‌م و كورِى له‌ هۆش و ئاینى ئافره‌ت و ره‌ِواندنه‌وه‌ى ئه‌م گومانه‌ ...

دوژمنانى ئیسلام هه‌موو هه‌وڵ و كۆششیان بۆ له‌ ناو بردن و له‌ كارخستنى ئه‌م په‌یامه‌ پیرۆزه‌یه‌ , رِۆده‌چن و تێده‌فكرن له‌ فه‌رموده‌كانى خوداو پێغه‌مبه‌ر ( درودى خواى لێبێت ) به‌ نه‌فامى و نه‌زانینه‌وه‌ .

ئه‌م پرِۆسه‌یان بۆ تێگه‌یشتنى یاساكان و مه‌به‌سته‌كانى شه‌ریعه‌ت نیه‌ , به‌ڵكو بۆ ته‌شه‌نه‌و ته‌عنه‌دانه‌ , بۆ سارد بوونه‌وى موسوڵمانانێك كه‌ باوه‌رِیان جێگیر نه‌بووه‌ , به‌تایبه‌تى هه‌وڵه‌ بۆگه‌ن و نادروسته‌كانیان ئاراسته‌ى ئافره‌ت ده‌كه‌ن , بۆ دڵ رِه‌ق بوونى چینى ئافره‌تان , چونكه‌ ده‌زانن ئافره‌ت خاوه‌ن سۆزو عاتیفه‌ى زۆره‌ , له‌م بواره‌دا ده‌توانن ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌م سروشته‌ پاكه‌ى زۆرێك له‌ ئافره‌تان دابگرن ,

ئیتر ئه‌مرِۆ زۆر گومانیان له‌ دڵى موسوڵمانان دروست كردووه‌ , وایان لێكردوین كه‌ زیاتر بگه‌رِێنه‌وه‌ لاى ده‌قه‌كان و گرنگى پىَ بده‌ین , یه‌كێك له‌و پلانان و گومانانه‌ى به‌رمبه‌ر ئافره‌ت دروستان كردووه‌ , بانگه‌شه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پێغه‌مبه‌ر ( درودى خواى لێبێت ) ئافره‌تى به‌ كه‌مى هۆش و ناته‌واوى ئاین وه‌سف دار كردووه‌ !!!؟؟؟

به‌رده‌وام گوىَ بیستى فه‌رموده‌ى پیرۆز ده‌بین : ( النساء ناقصات عقل ودین ) واته‌ : ئافره‌تان كه‌م و كورِیان له‌ هۆش و ئاینیان هه‌یه‌ .
هه‌ندێك له‌ پیاوان ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ به‌ خراپى له‌ ئافره‌ت ده‌رِوانن !!!

رِون كردنه‌وه‌و خستنه‌ رِوى ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ : ....... بۆ ته‌واوكه‌رى فه‌موده‌كه‌ ناڵێن !؟ ئه‌مه‌ش له‌ نه‌زانینیانه‌ .

تاجى سه‌رمان پێغه‌مبه‌ر ( درودى خواى لێبێت ) ده‌فه‌رموىَ ( ما رڕیت من ناقصاات عقل ودین أغلب للب الرجل الحازم من احداكن ) واته‌ : كه‌م و كورِى ئاین و هۆش به‌ر چاوو زۆرینه‌تره‌ له‌ چینى ئافره‌تان له‌ناوه‌رِۆكى پیاوێك - دوور نه‌رِۆین ... كه‌م و كورِى بیرو هۆش جێگیره‌ له‌ چینى پیاوانیشدا به‌ڵام وا ده‌ركه‌وتووه‌ زیاتره‌ له‌ چینى ئافره‌تان _ ووترا كه‌م و كورِى ئاقڵ و هۆشیان چى یه‌ ؟
فه‌رموى : { ألیست شهاده‌ امرأتین بشهاده‌ رجل ؟ } واته‌ : ئایا شایه‌تى دانى دوو ئافره‌ت به‌رامبه‌ر شایتى یه‌ك پیاو نیه‌ ؟
ووترا كه‌م و كورِى ئاینى چیه‌ ؟ فه‌رموى : { ألیست إذا حاضت لم تصل ولم تصم ؟ } واته‌ : ئه‌ى وانیه‌  گه‌ر بكه‌وێته‌ سورِى مانگانه‌ نوێژو ناكات و رِۆژو ناگرێت ؟

پێغه‌مبه‌ر رِوناكى چاومان رِونى كردۆته‌وه‌ كه‌م و كورِیه‌كه‌ له‌ دوو رِوانگه‌وه‌یه‌ :
v    له‌ رِوى بێهێزى پاراستنى بیره‌وه‌ر ( حفظ ) , بۆیه‌ له‌ شایتى دانیدا ده‌بىَ ئافره‌تێكى تریشى له‌گه‌ڵدابێت ئینجا به‌رامبه‌ر به‌ پیاوێكه‌ ,
تا شایتى دانه‌كه‌ رِێك و پێكتر بێت , چونكه‌ زۆر له‌ ئافره‌تان زوو شته‌كانیان بیر ده‌چىَ , یان به‌ زیاده‌وه‌ شایه‌تیه‌كه‌ ده‌ده‌ن ,

v    وه‌ هۆى كه‌م و كورِى له‌ ئاینى : له‌ بارو دۆخى سورِى مانگانه‌ و دواى منداڵ بوو نوێژ ناكات و رِژوو ناگرێت , وه‌ نوێه‌كانیش ناگێرِێته‌وه‌ , ئه‌مه‌یه‌ كه‌م و كورِى له‌ دین .

به‌ڵام به‌ هۆى ئه‌م كه‌م و كورِیه‌ عه‌یب دار نابىَ , چونكه‌ شه‌ریعه‌تى خودایه‌ ..... , بۆ ئاسانكارى و بارسوكیه‌ بۆ ئافره‌ت ,
برِوانه‌ ...... گه‌ر به‌ رِژوو ببێت زه‌ره‌ر له‌ ئافره‌ت ده‌دا له‌م بارودۆخه‌یدا , له‌ رِه‌حمه‌ت و میهره‌بانى خودایه‌ كه‌ رِۆژى له‌ سه‌ر هه‌ڵگرتووه‌ له‌م دۆخه‌یدا ,
وه‌ هه‌م هه‌ر به‌زه‌یى خودایه‌ كه‌ نوێژى هه‌ڵگرتووه‌ له‌م بارو دۆخه‌یدا , وه‌ قه‌زاو گێرِانه‌وه‌شى له‌سه‌ر هه‌ڵگرتووه‌ , چونكه‌ له‌ گێرِانه‌وه‌ى ئه‌شكه‌نجه‌ى زۆره‌ ,
سه‌یر بكه‌ ... نوێژ له‌ شه‌وو رِۆژێكدا (5) جار دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ , وه‌ سورِى مانگانه‌شى 6 رِۆژ یان ده‌گاته‌ 8 رِۆژ یان زیاتریش ,
وه‌ له‌ش پیسى دواى منداڵ بوون زۆر جار ده‌گاته‌ ( 40 ) رِۆژ !!!!!
گه‌ر نوێژه‌كان بگێرِێته‌وه‌ بارگرانیه‌ .......

كه‌وته‌ : ناكرىَ و ناگونجىَ بگوترىَ به‌ گشتى كه‌م و كورِى له‌ ئاقڵ و بیرى هه‌یه‌ له‌ هه‌موو رِوێكه‌وه‌ به‌ , یان به‌ گشتى كه‌م و كورِى له‌ ئاینى هه‌یه‌ له‌ هه‌موو رِوێكه‌وه‌ .

وه‌ به‌م فه‌رموده‌یه‌ جێگیر نابىَ له‌ پیاوان كه‌متر بن له‌ هه‌موو بوارێكدا , وه‌ پیاو باشتر بێت له‌ ئافره‌ت له‌ هه‌موو بوارێكدا ,
به‌ڵىَ ... چینى پیاو باشتره‌ له‌ چینى ئافره‌ت به‌ گشتى له‌ زۆر له‌ بواره‌كاندا له‌ به‌ر زۆر هۆكار ، هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموىَ : { الرجال قوامون على النساء بما فظل الله بعظهم على بعظ وبما أنفقوا من أموالهم } النساء /
به‌ڵام/ له‌ هه‌ندێك ئافره‌ت به‌رز تره‌و چاكتره‌ له‌ زۆر كاتدا ,
چه‌نده‌ ئافره‌ت هه‌ن به‌رزو به‌ نرخ ترن له‌ له‌ پیاوان له‌ ئاین و چرِكردنه‌وه‌ى ئاقڵیان ....!!!
زۆر جار ئافره‌تان كرده‌وه‌ى چاكى زۆر ده‌بىَ , چاكتر ده‌بىَ له‌ زۆر له‌ پیاوان , وه‌ هه‌م پله‌ى به‌رزتره‌ له‌ لاى خودا له‌ رِۆژى دوایى ,
وه‌ زۆر جار هۆش و بیرى ئافره‌ت زۆر زیاتره‌ له‌ پیاوان به‌ هۆى رِێك و پێكى و چرِكردنه‌وه‌یان له‌ زۆر بواردا كه‌ به‌ هۆى زۆر گرنگى به‌ چینى خۆیدا .
وه‌ له‌ مێژوى ئیسلامى زۆر جار كراوه‌ته‌ پێشه‌نگ و رِاوه‌ستان و تێرِوانین له‌ تواناو بیرى  ئافره‌ت له‌ سه‌رده‌م و دواى پێغه‌مبه‌ر ( درودى خواى لێبێت ) .

به‌م جۆره‌ جێگاى ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ باوه‌رِپێكردن و ئیعتیماد له‌ سه‌ر كردنى قورس بىَ ,
وه‌ كه‌م و كورِیه‌كى تایبه‌ته‌ گشتگیر نیه‌ , هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر ( درودى خواى لێبێت ) ئاماژه‌ى بۆ كردووه‌ .
وه‌ باوه‌رِداران نابىَ ئافره‌ت تۆمه‌تبار بكه‌ن به‌كه‌م و كورِى , به‌ڵكو سیفه‌تێكه‌ له‌ بارو دۆخێكى تایبه‌ته‌ ,
ده‌بىَ فه‌رموده‌كان و ده‌قه‌كان به‌ جوانترین چاكترین شیوه‌ بدرێته‌ پاڵ خوداو پێغه‌مبه‌ر ( درودى خواى لێبێت ) .
ئه‌وانه‌ى بیرو هۆشیان لاوازه‌ یان بیرو باورِیان دامه‌زراو نیه‌ هه‌ڵده‌خه‌ڵتێن و برِوا ده‌كه‌ن به‌ بىَ لێكۆڵینه‌وه‌ جا پیاو بىَ یان ئافره‌ت ...!!!
به‌ڵام با دوژمنانى ئیسلام باش بزانن ئێمه‌ى ئافره‌تانى موسوڵمانى دامه‌زراو هه‌رگیزاو هه‌رگیز هه‌ڵناخه‌ڵتێین به‌ پیلانه‌ پیس و گڵاوه‌كانیان , وه‌ زیاتر سورِ و خوێن گه‌رمتر ده‌بین له‌ سه‌ر به‌رنامه‌كه‌ى خودا و پابه‌ندتر ده‌بین .
وه‌ ده‌زانین چینى پیاوان به‌ سروشتى خۆیان جوانن , وه‌ چینى ئافره‌تانیش به‌ سروشتى خۆیان جوانن .
پێوستمان به‌ یارمه‌تى و كۆمه‌كى ئێوه‌ى درِنده‌ نیه‌ و هیچ كارگه‌رى نیه‌ له‌ سه‌رمان .
وه‌ ده‌بین به‌ چقڵ له‌ چاوى ئێوه‌ ده‌چه‌قین به‌ پشتیوانى خودا ...
له‌ كۆتاییدا سوپاس و ستایش بۆ خواى گشت جیهانیان

سه‌رچاوه‌ : فتاوى المرڕه‌ المسلمه‌ / لشیخ الاسلام ابن تیمیه‌

ئاماده‌كردنى : نوسه‌یبه‌ میرانى

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

2

وه‌ڵام: ئایا ئافره‌ت كه‌م و كورِه‌ ؟؟ (ره‌ِواندنه‌وه‌ى ئه‌م گومانه )

ده‌سته‌کانت خۆش مه‌ریه‌م خان بابه‌تێکی گرنگه‌. . .
چه‌ند جاریتر ئه‌و بابه‌تانه‌م خوێندۆته‌وه‌ که‌ خاتوو (نوسه‌یبه‌ میرانى) ئاماده‌یان ده‌کات به‌ڕاستی بابه‌ته‌کانی له‌ جێی خۆیه‌تی و سودی زۆری هه‌یه‌ به‌ گشتی و به‌ تایبه‌ت بۆ چینی ئافره‌تان .
هیوادارم خوای گه‌وره‌ پاداشتی بداته‌وه‌ و به‌رده‌وامی پێ ببه‌خشێت.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !