1

بابه‌ت: لیپی :یاریزانه‌كانمان به‌توانان

[size=24]هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵی دوێنێ توانی یه‌كسان بێت به‌رامبه‌ر هه‌ڵووژارده‌ی سویسری به‌ ئه‌نجامی 1-1 ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ یاری یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیكی به‌ ئه‌نجامی 2-1 شكستی هێنا وه‌ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا ماڕسێلۆ لیپی دڵخۆشه‌ به‌ ئاستی یاریزانه‌كانی و له‌ لێدوانێكیدا له‌گه‌ڵ Rai Sportـی ئیتاڵیدا ووتی،،،”ئه‌م یاریزانانه‌ هه‌مووی شكۆدارن،ئێمه‌ یه‌كگرتووین وه‌ هه‌ر یاریزانێك هه‌ڵبژێرم بۆ نوێنه‌رایه‌تی كردنی ئیتاڵیا ئه‌وا به‌ دڵخۆشیه‌وه‌ درێسه‌كه‌ی ده‌پۆشێت و یاری ده‌كات،هه‌ڵبژاردنی پێكهاته‌ی یاری ڕابردوو به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سویسری سوودی زۆری هه‌بوو بۆ هه‌ندێك یاریزان چونكه‌ ده‌مێك بوو یاریان ئه‌نجام نه‌دابوو و توانیان ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن،گاتوزۆ له‌ توانایدا ده‌بێت ئاستێكی به‌رز له‌ هێڵی ناوه‌ڕاست پێشكه‌ش بكات و ئه‌و ساڵ بۆ ساڵ ئاسته‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه‌”.[/size]نوسه‌ر:سه‌فین:یاریگا