1

بابه‌ت: ئه‌نته‌رمیلان : نرخی بالۆتێلی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆیه‌

[size=24]وادیاره‌ داهاتووی بالۆتێلی جگه‌ له‌ ئه‌نته‌رمیلان هیچ شوێنێکی تر نابێت دوای ئه‌وه‌ی یانه‌که‌ نرخی به‌رزکرده‌وه‌ بۆ ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ !

چاوه‌ڕوانده‌کرا بالۆتێلی بگوازرێته‌وه‌ بۆ یانه‌ی ناپۆلی به‌ڵام ڕۆیشتنی مۆرینهۆ له‌وانه‌یه‌ کۆتایی به‌ کێشه‌کانی یاریزانه‌که‌ و یانه‌که‌ هێنابێت ، به‌ تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ماریۆ له‌ لێدوانێکی سه‌یردا هه‌ر ئه‌مڕۆ وتبووی که‌ ئاماده‌یه‌ له‌ هه‌موویانه‌یه‌ک یاری بکات به‌مه‌رجێک مۆرینهۆی لێنه‌بێت.

به‌ڕێوبه‌ری کاره‌کانی یاریزانه‌که‌ مینۆر رایۆلا بۆ سکای سپۆرت وتی : هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌می بالۆتێلی ئه‌نته‌ره‌ ، دووه‌م هه‌ر ئه‌نته‌ر و سێیه‌میش ئه‌نته‌ره‌  ماسیمۆ مۆراتی پێی ڕاگه‌یاندم یاریزانه‌که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی بازاڕی گواستنه‌وه‌ ده‌بێت و نرخیان به‌رزکردۆته‌وه‌ بۆ ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ که‌ ئه‌مه‌ش واده‌کات گواستنه‌وه‌ی ئه‌سته‌مبێت ، پێویست ناکات یانه‌که‌ نرخی یاریزانێک به‌و شێوه‌یه‌ به‌رزبکاته‌وه‌ که‌ خۆی نه‌یه‌وێت بگوازرێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت ئاگر له‌ بازاری گواستنه‌وه‌ به‌ربدات ده‌بێت به‌رپه‌رسیاریه‌تی ئه‌و بره‌ خه‌یاڵیه هه‌ڵبگرێت.‌ [/size]
[size=10]یاریگا[/size]