بابه‌ت: '' خــــــه‌م ''
[center]'' خــــــــهم ''
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=76dryOdW50E[/youtube]
ڕۆژ نییه یادت نهم دوێنێ
بیر له جوانیت نه‌که‌مه‌وه
دڵ به‌بێ تۆ سه‌ری هه‌ڵگرت
بوو به قوربانی ئه‌شقه‌وه
خه‌م له دوای تۆ بوو به هاوڕێم
وا چاوی نیگام دائه‌خا
به نیازه ، تا هه‌تا لام بێ
له‌گه‌ڵ مندا سه‌ر سپی بکا !
هه‌موو دونیاشم خانه بێ
ئه‌شکی چاوم ناسڕێته‌وه
ده‌رگای دڵم. . . به تۆ نه‌بێ
به کهسیتر ناکرێته‌وه
هه‌میشه له کۆڕی گریان
فرمێسکی خه‌م ئه‌خۆمه‌وه
تاریکیم له ئامێز گرت. . .
ئه‌م دوریه‌که‌ی کۆتایی دێت؟
ته‌نیایی وا شێتی کردم
ته‌نها بۆنی خه‌مم بۆ دێت
نازانم که‌ی ئه‌و ڕۆژه دێت
ته‌نها بۆنی تۆم بۆ بێت ؟
فـهتـحـــی عــبدالـلـه
[/center]
[size=10]بۆچوونی خــۆم: من ده‌نگی و ئاوازی گۆرانییهکهییم زۆر پێ خۆشه ، به‌ڵام تێکسته‌که‌ی وه‌کو پێویست نییه![/size]
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !