بابه‌ت: سوده‌کانی شیر
شیر
خوای گه‌وره سودی شیری بۆ ئێمه روون کردۆته‌وه له سوڕه‌تی نه‌حل له ئایه‌تی 66( وان لکم الا‌نعام لعبرة نسقیکم مما فی بطونه من بین فرث و دم لنا خالصا سائعا للشاربین)
واته : ( به‌راستی له بوونی ماڵات و( زینده‌وه‌ری جۆراو جۆردا) په‌ند و ئامۆژگاری هه‌یه بۆتان جێگه‌ی سه‌رنج و تێرمانینه، له نێوان ئه‌و شتانه‌ی له‌ناو سکیاندا هه‌یه، له گژو گیای هه‌رس کراو خوێندا ، شیرێکی پاك و بێگه‌رد و خۆش به‌تام به‌رهه‌م ده‌هێنێت بۆ ئهوهانهی ده‌یخۆنه‌وه)
پێکهاته‌ی شیری چێڵ
له‌هه‌ر 100 گرامێك
-شه‌کری شیر 4،3گرام --- مادده‌ی چه‌وری 3،5 گرام-------- ماده‌ی له شێوه‌ی له‌ناوچوو3،4گرام-------- ئاسن 0.1 ملگرام -------- کالیسیۆم 1،25 ملیگرام
سۆدیۆم 25ملگرام
ڤیتامین A 25 ملگرام ----- ڤیتامینB 0.5 ملگرام------ ڤیتامینD 0،25 ملگرام
ڤیتامینP 0،28 ملگرام____ ڤیتامین C 2 ملگرام
شیری حوشتر
ئاو 870 گرام له لترێك
شه‌کر 52 گرام له لترێك
مادده‌ی چه‌وری 30 گرام له لترێك
خوێ و سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و ئاسن 7 گرام له لترێك
شیری مه‌ڕ
ئاو 35 گرام له لترێك
شه‌کر 91 گرام له لترێك
خوێ و سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و ئاسن 10 گرام له لترێك
سودی شیر له‌لایه‌نی پزیشکیه‌وه
1- هێزی له‌ش چالاك ده‌کات به‌تایبه‌ت پێش (جماع) له نێوان ژن و مێرد، ئه‌مه لایه‌نی خراپه‌که ده‌پارێزێت ئه‌مه کاتێ تێکه‌ڵ بکرێ له‌گه‌ڵ هه‌نگوین یان به‌ته‌نها .
2- کاری مێشك چالاك ده‌کات
3- خواردنی شیر ره‌نگی روو سپی ده‌کات و باش ده‌کات
4- شیر یارمه‌تی خه‌و و خاوبوونه‌وه ده‌دات، وه بۆ نه‌خۆشی ده‌روونی باشه
5- به‌هێزه بۆ چاو
6- بۆ غه‌ڕغه‌ڕه کردن به‌کاردێ به‌تایبه‌ت بۆ گه‌روو
7- شیری بزن به‌کاردێت بۆ ئاوسانی سنگ
8- شیری حوشتر باشترین شته بۆ تێنو نه‌بوون
9- شیر دڵت ده‌کاته‌وه بۆ خواردن.
10- شیر کاریگه‌ری باش بۆ نه‌رمی سروشت
11- شیر به‌کاردێ بۆ هه‌موو جۆره ژه‌هراوی بوونێك
12- چاره‌سه‌ری پێست ده‌کات پاش سوتان
ئاگاداری گشتی
باشتر وایه که شیرت خوارده‌وه نه‌خه‌وی یه‌کسه‌ر بۆ ماوه‌ی کاتژمێرێك یاخود زیاتربۆ ئه‌وه‌ی شیر له ناو گه‌ده شی ببێته‌وه و بچێته ناو ریخۆڵه‌کان وه ده‌ست به‌کاری هه‌رس کردن بکات
- شیر خواردن بۆ ئه‌وانه‌ی توشی پدوی ددان بوونه بۆ ئه‌وه‌ی ددانه‌کانی پته‌و بێ وه باشه ناو ده‌می وه‌ربدات له پاش خواردنی.
- که‌م خواردنی شیر بۆ ئه‌وانه‌ی تووشی په‌ستانی دڵ بوونه چونکه خوێی سۆدیۆمی تێدایه
- ئه‌وانه‌ی توشی نه‌خۆشی گورچیله‌یان هه‌یه و به‌ردیان هه‌یه نه‌یخۆنه‌وه باشتره
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!