بابه‌ت: تۆتی بۆ جێگه‌ی پێرلۆ
[size=16]تۆتی بۆ جێگه‌ی پێرلۆ
هانده‌رانی ئیتاڵیا داوا ده‌كه‌ن (فرانچیسكۆ تۆتی) له جێگه‌ی (ئه‌ندریا پێرلۆ)ی پێكراو یاریی بكات.
بهپێكانی پێرلۆ مایسترۆی هێڵی ناوه‌ندی ئازۆری ئیتاڵیه‌كان ده‌ستیان ناوه به دڵیانه‌وه تا بزانن (مارچیلۆ لیپی) ڕاهینه‌ر كێ ده‌كاته جێگره‌وه‌ی پاش ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو ناوبراو ناتوانێت بۆ ماوه‌ی 20 ڕۆژ یاریی بكات به‌هۆی پێكانه‌كه‌یه‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕۆژنامه‌ی (تۆتۆ سپۆرت)ی ئیتاڵی ڕاپرسیه‌كی ئه‌نجامدا و تیایدا هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی شینی ئیتاڵی (تۆتی)یان به شایسته‌ترین یاریزانی جێگره‌وه‌ی پێرلۆ له قه‌ڵه‌مدا و داواكانیشیان له ئیداریه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان چڕتر كرده‌وه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قه‌یسه‌ری ڕۆما.[/size]
س / رؤزنامةى ئاسؤ