1

بابه‌ت: وه‌ره‌ پێبکه‌نه‌

[b][size=16]ناوونیشان: قوربانی

ژنێک مه‌ڕێکی کڕیوه‌ و قه‌سابێکیشی بانگ کردووه‌ تا بۆی سه‌رببڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بیکات به‌ قوربانی.
به‌ر له‌وه‌ی قه‌سابه‌که‌ مه‌ڕه‌که‌ سه‌ر ببڕێت ژنه‌که‌ ئه‌ڵێ:
"ئه‌م مه‌ڕه‌م خێر بێت بۆ دایک و باوکم له‌ به‌ریتانیا، بۆ خوشکم و خێزانه‌که‌ی له‌ ئه‌ڵمانیا، بۆ خاڵ و خاڵۆژنم له‌ سوید، ..."
کابرای قه‌ساب قسه‌که‌ی پێ ئه‌بڕێت و پێی ئه‌ڵێ:
"ئه‌رێ خوشکم تۆ گۆرانی داواکراو پێشکه‌ش ئه‌که‌یت یان قوربانی ئه‌که‌یت؟"


ناوونیشان: که‌ ئه‌و نیت بۆ وه‌ڵام ئه‌ده‌یته‌وه‌؟

کابرایه‌کی زۆر ڕه‌زیل ڕۆژێک پێ ئه‌نێت به‌ جه‌رگی خۆیدا و ته‌له‌فۆنێک ئه‌کات بۆ مۆبایلی هاوڕێیه‌کی. ئه‌وه‌نده‌ نابه‌دڵ ته‌له‌فۆنه‌که‌ ده‌کات ژماره‌یه‌کی هه‌ڵه‌ لێ ئه‌دات و کابرایه‌ک وه‌ڵام ئه‌داته‌ و ئه‌میش پێی ئه‌ڵێ:
"جه‌نابت کاک عوسمانیت؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"نه‌خێر."
کابرای ڕه‌زیلیش ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی باشه‌ کوڕی خوا که‌ ئه‌و نیت بۆ وه‌ڵام ئه‌ده‌یته‌وه‌؟"

ناوونیشان: دوعا و قورعان بخوێنه‌

کچێک تازه‌ ده‌نکێکی ئه‌بێت و زۆر شه‌یدای ئه‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا هه‌لیان بۆ هه‌ڵ نه‌که‌وتووه‌ که‌ ته‌نها هه‌ر خۆیان بن به‌ یه‌که‌وه‌. ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ کچه‌که‌ ته‌له‌فۆن بۆ کوڕه‌که‌ ئه‌کات و ئه‌ڵێ:
"دایک و باوکم ناچار بوون به‌ په‌له‌ سه‌فه‌ر بکه‌ن و بچن بۆ ماڵی باپیرم. ئه‌مشه‌و ماڵه‌وه که‌سی لێ نییه‌ و خۆم به‌ ته‌نهام، به‌ قوربانت بم وه‌ره‌ بۆ لام."
کوڕه‌که‌ش له‌ وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"خه‌مت نه‌بێت و مه‌ترسه‌، هه‌ر دوعا و قورعان بخوێنه‌ ئینشاڵڵا هیچ نابێت."

ناوونیشان: هه‌زارپێ

ئوتۆمبیلێک له‌ کابرایه‌ک ئه‌دات و قاچێکی ئه‌شکێنێت. شۆفێره‌که‌ ئه‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ کابرای قاچشکاو ڕێک بکه‌وێت تا تووشی مه‌حکه‌مه‌ نه‌یه‌ت، کابرای قاچشکاویش به‌ هه‌لی ئه‌زانێت و داوای سه‌دهه‌زار دینار ئه‌کات. کابرای شۆفێر له‌ وه‌ڵامی ئه‌م داوایه‌دا ئه‌ڵێ:
"بۆ تۆ وا ئه‌زانیت من ملیۆنێرم وا داوای سه‌دهه‌زارم لێ ئه‌که‌یت؟"
کابرای قاچشکاویش ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی بۆ تۆش وا ئه‌زانیت من هه‌زارپێم وا قاچێکت شکاندووم و ئه‌شته‌وێت لێت خۆش ببم؟"

[color=red]ناوونیشان: دکتۆری قنگگێ ئه‌نا%D

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .