1

بابه‌ت: ئیسپانیا پۆڵندای گۆڵباران كرد

له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا سه‌ركه‌وتنێكی
گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا به‌سه‌رهه‌ڵبژارده‌ی پۆڵندا
له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا بۆخۆئاماده‌كردن بۆجامی جیهانی 2010 ی باشوری ئه‌فریقیا
شه‌وی رابردوو هه‌ردووهه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاوپۆڵندا روبه‌روی یه‌ك بونه‌وه‌ یارییه‌كه‌ش
له‌به‌رژه‌وندی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا كۆتایی هات . هه‌رله‌سه‌رتایی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌
یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌ستیان به‌هێرش بردن كرد تاله‌خوله‌كی 12 یاریزان
دیڤدڤیا توانی گۆڵی یه‌كه‌م تۆمار بكات له‌خوله‌كی 14 یاریزان دیڤدسلڤا توانی گۆڵی
دووه‌م تۆمار بكات گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ به‌دووگۆڵی بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی هات
له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌رده‌وام بوو له‌ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌ی و
توانیان چوارگۆڵی دیكه‌ تۆمار بكه‌ن گۆڵه‌كانیش له‌رێگه‌ی یاریزانان له‌خوله‌كی 52
یاریزان شاڤی ئه‌ڵۆنزۆ و له‌خوله‌كی 59 یاریزان فابریگاس له‌خوله‌كی 76 یاریزان
تۆرێس له‌خوله‌كی 81 یاریزان پیدرۆ كۆتایی به‌گۆڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا هێنا
یارییه‌كه‌ش به‌ 6 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی هات له‌به‌رژه‌وندی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا

نوسه‌ر:سانی ناصیح \نیوڵاین سپۆرت

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .