بابه‌ت: كه‌ڵه‌شێره‌كان ته‌قه‌یان تێكه‌وتووه
خه‌ندان:
ـ ولیام گالاسی به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا دوێنێ به‌شداری كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نوسی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا نه‌كرد كه بڕیاربوو له شوێنی مانه‌وه‌یان و له‌و كاته‌ی كه بوی دیاریكرابوو ئه‌نجامی بدات ، وته‌بێژێك به ناوی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا ئاشكرایكردووه گالاس بڕیاری داوه هیچ لێدوانێك له میانه‌ی مۆندیالدا نه‌دات چونكه نیگه‌رانه له‌و دۆخه‌ی كهڵشێرهكان پێی تێپه‌ڕ ده‌بن
هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له یاریه ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ مۆندیالی كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقا 2010 ئاستێكی نزمی پیشانداو و هۆگۆ لۆریسی گۆڵچی هه‌ڵبژارده‌كه‌ش ئاشكرایكردووه به دودڵیه‌وه له به‌رامبه‌ر ئۆرگوای له یه‌كه‌م یاری به‌شداری ده‌كه‌ن ، به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی مۆنتیكارلۆش ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی گالاس له دژی ڕیمۆن دۆمینیك دابووه به‌وه‌ی كه باتریس ئیڤرای كردۆته كاپتنی هه‌ڵبژارده‌كه كه كه‌مترین یاری له چاو گالاسدا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا كردووه و هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه گالاس دژی ڕینماییه‌كانی دۆمه‌نیك ڕاهێنانهكانیدا ههڵسو كه‌وت ده‌كات له‌م نێوه‌نده‌شدا تیری هێنری و فرانك ڕیبێری كه‌وتونه‌ته نێوهندێكهوه تاوه‌كو ئه‌و كێشه‌ی دۆمه‌نیك و گالاس كۆتای پێبێئن و له ترسی هه‌ر ڕوداوێكی نه‌خوازراو