بابه‌ت: سبه‌ینی له خولی عیراق، هه‌ولێرو دهۆك به یه‌ك ده‌گه‌ن
خه‌ندان ـ
بڕیاره سبه‌ينێ له خولی نایابی عیراقدا‌و له چه‌ندین یاری له جه‌وله‌ی دووه‌می قۆناغی دووه‌می به‌ڕێوه‌بچێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له یاری دێریی خولی گروپی باكووردا له بڕیاره یاریگای دهۆك هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێرو دهۆك به یه‌ك بگه‌ن و هه‌ردوو یانه له هه‌وڵی به ده‌ست هێنانی سێخاڵی یاریه‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانی یاریه‌كی به‌هێزیان لێده‌كرێت ، تاوه‌كو ئێستاش هه‌ولێر به 60 خاڵ له پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌و دهۆكیش به 55 خاڵ له پله‌ی سێیه‌م دێت و له یاری هاتنیشدا له یاریگای سلێمانی هه‌ولێر توانی به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له دهۆك بباته‌وه