بابه‌ت: بۆیاخچی قوربه‌سه‌ر و هه‌وادارانی مۆندیال
په‌یامنێرمان له پایته‌خته جوانه‌كه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌ی خۆماندا، ئه‌م خه‌به‌ر عاجیلهی به صه‌وت و صوره
بۆ ناردین: بۆیاخچییهك دوو ئاڵای هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌شداربووی مۆندیالی به‌مسه‌ر و
ئه‌و سه‌ری سندوقی بۆیاخهكهوه كردبوو، لایه‌نێكی دژ به‌و هه‌ڵبژاده‌یه 100 هه‌زاری
داوه‌تێ به مه‌رجێك ئالای ئه‌وان فڕێبدات و ئاڵای ئه‌مان بكات به سندوقهكهیهوه،
بۆیاخچییهكهش دڵی نهشكاندوون، پاش كه‌مێك مشته‌ریه‌كانی هه‌ره‌شه‌یان لێكردووه ئه‌گه‌ر
رێكلام بۆ لایه‌نی 100 هه‌زاره‌كه بكات، ئه‌مانیش هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن و هه‌تا هه‌تایه
قۆندهرهكانیان لای ئه‌م بۆیاخ ناكه‌ن، بۆ لهماعكردنی ئه‌م خه‌به‌ره، چووینه
خزمه‌ت بۆیاخچیهكه و له ئه‌نجامی هه‌نێ وورده‌كاری بۆمان ده‌ركه‌وت: ئه‌م براده‌ره
بۆ ئه‌وه‌ی نه شیش بسوتێ و نه كه‌باب، ئاڵا‌و ڕه‌نگ و لۆگۆی هه‌موو هه‌ڵبژارده‌كانی
به‌شداربووی مۆندیالی كردووه به سندوقهكهیهوه و له یه‌ك كاتدا دڵی هه‌موویانی ڕازی كردووه
و نانی كه‌وتۆته رۆنی مۆندیاله‌وه.