بابه‌ت: خولی پله نایابی عێراق.. دهۆك و هه‌ولێر به دوو گۆڵ به‌رانبه‌ربوون
[size=16]PNA – پێش كه‌مێك یاری نێوان دهۆك و هه‌ولێر ته‌واو بوو كه له یاریگه‌ی دهۆك له هه‌فته‌ی ده‌یه‌می قۆناغی دووه‌می خولی پله نایابی عێراق له تۆپی پێ به‌رِێوه‌ده‌چێ.
گێمی یه‌كه‌م به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌ك ته‌واو بوو، دهۆك یه‌كه‌م جار گۆڵی تۆمار كرد له‌لایه‌ن یاریزان زێره‌ڤان محه‌مه‌د له خوله‌كی (15)، به‌ڵام یاریزان حسێن عه‌بدولواحد له خوله‌كی (29) گۆڵی به‌رانبه‌ری تۆمار كرد.
له گێمی دووه‌م، هه‌ر یانه‌یه‌ك گۆڵێكی تری تۆمار كرد و یارییه‌كه به دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌ك ته‌واوبوو، گۆڵه‌كه‌ی هه‌ولێر له خوله‌كی 61 له‌لایه‌ن یاریزان حسێن عه‌بدلواحد تۆماركرا و گۆڵه‌كه‌ی دهۆك له خوله‌كی 71 له‌لایه‌ن یاریزان ئه‌حمه‌د موناجد تۆمار كرا.
هه‌ر له‌م یارییه، یاریزانی هه‌ولێر موسلیم موباره‌ك لێدانی سزای له‌ده‌ست دا و گۆڵچی دهۆك عوده‌ی تالیب تۆپه‌كه‌ی گه‌رِانده‌وه.
كۆی خاڵه‌كانی هه‌ولێر بووه (61) خاڵ و له پله‌ی دووه‌م مایه‌وه‌و دهۆك له پله‌ی سێیه‌م دێت به (56) خاڵ.
سه‌رچاوه PNA [/size]