بابهت: ستانكۆڤیچ بۆ سێ هەڵبژاردەی جیاواز یاری كرووه!!
یاریزانی یانەی ئینتەر میلان دیــان ستانكۆڤیچ یەكیكە لەوانەی كە ناویان چووە مێژووی مۆندیال بەوەی كەوا یەكەم یاریزانە كە تا ئێستا بۆ سێ هەڵبژاردەی جیاواز یاری بكات لە مۆندیال ئەوەش شتێكی چاوەڕوان نەكراو و باوەڕناكرێت چونكە یەكێتی تۆپی پێی جیهانی ڕیگا نادات بەمە, بەلام بارودۆخی ستانكۆڤیتچ جیاوازەو دووبارە نابێتەوە.
جامی جیهانی داهاتوو لە باشوری ئەفریقیا دەبێتە سێیەم جامی جیهانی بۆ ستانكۆڤیتچ لەگەڵ سێ هەڵبژاردەی جیاواز, ساڵی 1998 لە فەڕەنسا بۆ یەكەم جار لەگەڵ هەڵبژاردەی “یوغسلافیا” بەشداری كرد و لە 2006 لە ئەڵمانیا كاپتنی هەڵبژاردەی “صربیا و مونتینیگرۆ” بوو وە بۆ جاری سێیەم لە مۆندیالی 2010 ی باشوری ئەفریقیا كە ڕۆژی هەینی دەست پێدەكات لە گەڵ هەڵبژاردەی “صربیا” بەشدار دەبێت دووای جیابوونەوەی صربیا و مۆنتینیگرۆ لەیەكتر. شایانی باسە ستانكۆڤیتچی تەمەن 32 ساڵ ئەم سال تووانی لەگەڵ ئینتەر میلان سێ نازناو بەدەست بێنێت (خولی ئیتالیا و جامی ئیتالیا وخولی پالەوانانی ئەوڕوپا) وە تائێستا 256 یاری بۆ ئینتەر میلان كردووە و 31 گۆلی تۆمار كردووە و لە هێلی ناوەڕست یاری دەكات.یارگا