بابه‌ت: شیكردنه‌وه‌ی یاری (ئۆڕۆگوای × فه‌ڕه‌نسا)
هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا ده‌گه‌ڕێته‌وه یادگارییه‌كانی شاری بۆسان له كۆریای باشوور كاتێك له دوا یاری جامی جیهانی 2002 ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڕۆگوایی بوه‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره نایه‌وێت ئه‌و ئه‌نجامه دووباره ببێته‌وه و به‌یانی له‌سه‌ر یاریگای گرین پۆینت له شاری كیپ تاون ده‌یه‌وێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و سێ خاڵی یارییه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت.
ناسنامه‌ی یاری
یاری : جامی جیهانی 2010 | باشووری ئه‌فریقیا
جه‌وله / گه‌ڕ : كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م | جه‌وله‌ی یه‌كه‌م
بهروار : هه‌ینی | 11 یۆنیۆ 2010
كات : 18:30 گرینیچ | هه‌ولێر 9:30
شوێن : گرین پۆینت| كیپ تاون
كه‌ش : - |-°C | -
كه‌ناڵه‌كان : جه‌زیره سپۆرت 1 HD جه‌زیره سپۆرت +9 جه‌زیر سپۆرت +10 جه‌زیره سپۆرت WC
بێژه‌ر : يوسف سێف | عیسام شه‌والی
یـــــاری >>>>> ئۆڕۆگوای Vs فه‌ڕه‌نسا
نــــاو >>>>> یوشی نیشیمۆرا
به‌رواری له دایك بوون
1972-04-17 ( 38 ساڵ )
شوێنی له دایك بوون
یابان
نێوده‌وڵه‌تی
2004
ژماره‌ی یارییه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه
0 یاری
ژماره‌ی كارته‌كان
زه‌رد
00 سوور
00
یاریده‌ده‌ران : تۆرۆ ساگارا (یابان) – یۆنگ های سۆنگ (چین)
ناوبژیوانی چواره‌م : جوێل ئاگیلار (سیلڤادۆر)
سه‌یر كردنێكی هونه‌رییانه بۆ یارییه‌كه
یارییه‌كی ئاسان نابێت بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسی و ئۆڕۆگوایی وه هه‌ردووكیان گرانی ئه‌م یارییه ده‌زانن،هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسی له باشترین ساته‌كانی خۆیدا نیه وه له یه‌كێك له گرانترین ڕۆژه‌كانی وه‌رزشی خۆیدا ده‌ژیت،نا هاوسه‌نگی یاریزانان كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی یاریزانه‌كان و مه‌عنه‌ویاتی یاریزانه‌كانی به جۆرێكی زۆر شڵه‌ژاوه،هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به سه‌ختی سه‌ركه‌وتن بۆ كۆتاییه‌كانی مۆندیال و هه‌ڵپه‌یه‌كی ئیعلامی گه‌وره‌ی به خۆیه‌وه بینی و دواتر خراپی ئه‌نجامی یارییه دۆستانیهكان وای كرد ڕایمۆن دۆمینێك ڕه‌خنه‌ی زۆری لێ بگیرێت و پێكهاته‌كه‌ی ئاست نزمی به خۆیه ببینێت،به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته بیڵێین كه‌وا هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی گه‌وره‌یه و ئه‌ستێه‌ری زۆر له خۆی ده‌گرێته‌وه و ده‌توانن به‌سه‌ر هه‌موو شتێك سه‌ربكه‌ون كاتێك ڕووداوه‌كان پێویستی به ڕۆحیه‌تی یاریزانان ده‌بێت،له لایه‌كی تره‌وه هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڕۆگوایی یه‌كێك له هه‌ڵبژارده پێشكه‌وتووه‌كانی و زۆر به خێرایی به‌ره پێشچوون به‌خۆیه ده‌بینێت به‌ڵێ ڕاسته به هه‌مان شێوه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسی سه‌ركه‌وت بۆ كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی كه‌چی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڕۆگوایی باش خاڵی به‌هێزی خۆی ده‌زانێت كه ئه‌ویش فشاری باری ده‌رونی یاریزانه فهڕهنسیهكانه.
ڕایمۆن دۆمینێك هه‌ڵبژاردنی زۆری له پێش هه‌یه تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به شێوازی 4-3-3 یاری بكات كه پێكهاته‌یه‌كی هێڕش بردنی ڕاسته‌قینه‌یه،دۆمینیك ده‌مێكه گۆڵپاریزی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ده‌ست نیشان كردووه ئه‌ویش گۆڵپارێزی یانه‌ی لیۆنی فه‌ڕه‌نسی هوگۆ لۆرێس ـه به‌ڵام گه‌وره‌ترین كێشه‌ی به‌ڕێز دۆمینیك هێڵی به‌رگریه كه ده‌مێكه پێی ده‌ناڵێت ئه‌مه‌ش به هۆی ئاماده نه‌بوونی دوو یاریزانی ئاماده كرا‌و بۆ ئه‌م شوێنه و ڕه‌نگه ئه‌بیدال و گالاس له هێڵی دواوه به یه‌كه‌وه یاری بكه‌ن به‌ڵام ئه‌بیدال ئه‌و ئاسته پێشكه‌ش ناكات وه‌ك ئه‌وه‌ی له لایه‌كان یاری بكات وه هه‌ردوو شوێنه‌كه‌ی تری ڕاست و چه‌پ بۆ سانیا و ئیڤرا دانراوه و هیچ گومان نیه له یاری كردن ئه‌م دوو یاریزانه،له هه‌رسێ یارییه دۆستانیهكانی فه‌ڕه‌نسا نا تێگه‌یشتنێكی زۆر دیار بوو نێوان یاریزانه‌كانی هێڵی به‌رگری بۆیه ڕه‌نگه خاڵی بێ هێزی هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كان له هێڵی دواوه بێت.
له هێڵی ناوه‌ڕاستدا وا دیاره تۆلالان له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیدا ده‌بێت بۆ یاری كردن له پێشه‌وه‌ی هێڵی به‌رگری تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی یاریزان لاس دیارا تووشی پێكان هات و دوور خرایه‌وه له كۆتاییه‌كان وه به ئه‌زمونی تۆلالان وای لێ ده‌كات شوێنی سه‌ره‌كی بۆ خۆی به‌ده‌ست بهێنێت نه‌ك ئه‌بو دیابی هه‌رچه‌نده دیابی ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی باش یاری بكات له‌و شوێنه،هه‌ردوو یاریزان گۆركۆف و مالودا به‌رپرس ده‌بن له لایه‌كانی یاریگا و ناردنی تۆپی به‌رده‌وام بۆ هێڵی هێڕش بردن تایبه‌ت گۆركۆف كه ده‌توانێت زۆر هێڕش دروست بكات و لێدانی به‌هێزی هه‌یه بۆ ئاڕسته كردنی بۆ گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڕۆگوایی وه ئه‌گه‌ر دۆمینیك ئازادی ته‌واوی بداتێ ئه‌وا ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له گشت لایه‌كانی یاریگا ئاماد بێت،له هێڵی هێڕشبردن پێده‌چێت هه‌ر یه‌ك له ڕیبێری و گوڤۆ و جینیاك یان هێنری یاری بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڕۆگوای كه ده‌یه‌وێت یاده‌وه‌ریه‌كانی ساڵانی سییه‌كان و په‌نجایه‌كان دووباره بكاته‌وه وه ڕاهێنه‌ر ئۆسكار تابارێز ده‌یه‌وێت دووباره هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڕۆگوایی بگه‌ینێته قۆناغی 16 دوای ئه‌وه‌ی له مۆندیالی 1990 توانی سه‌ركردایه‌تی ئۆڕۆگوای بكات بۆ قۆناغی دووه‌م،ئۆڕۆگوای توانی سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر سویسرا به ئه‌نجامی 3-1 و ئیسرائیل به ئه‌نجامی 4-2 به‌ر له‌وه‌ی بگاته باشووری ئه‌فریقیا و ده‌ست به مه‌شقه‌كانی بكات.
ههڵبژادرهی فه‌ڕه‌نسی به‌یانی هه‌ینی یه‌كه‌م یاری خۆی له جامی جیهانی ئه‌نجام هدات به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڕۆگوایی له‌سه‌ر یاریگای گرین پۆینت له شاری كیپ تاون،هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسی دوای كێشه‌ی زۆر له پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا سه‌ركه‌وت بۆ كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی و فه‌ڕه‌نسا وه‌ك جاران پاڵێوراو نیه بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوی جامی جیهانی،كه‌ڵه‌شێره‌كانی به‌یانی چانسێكی گه‌وره‌یان له پێشه بۆ خۆ ئاشت كردنه‌وه له‌گه‌ڵ هانده‌ره‌كانی به هۆی ئاست نزمی له یارییه دۆستانیهكان دوای ئه‌وه‌ی له دوو یاری ڕابردوو ئه‌نجامی خراپی به‌ده‌ست هێنا كاتێك 1-1 یه‌كسان بوون له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تونسی و 1-0 دۆڕا به هه‌ڵبژارده‌ی چینی بۆیه ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كان ڕایمۆن دۆمینێك تووشی ڕه‌خنه‌ی توند بوه‌وه،به پێی هه‌واڵه‌كان ئه‌وا یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی تێری هێنری به‌شداری له یارییه‌كه ناكات و له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌ك ده‌بێت،هه‌ندێك نیشانه هه‌ن كه‌وا باس له ئاڵۆزی باری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسی ده‌كه‌ن له ناوه‌وه‌ی ئوردوگای مه‌شقیان له شاری كیپ تاون،ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ڕابردوو چاوه‌ڕوان ده‌كرا یاریزانی هێڵی به‌رگری ویلیا‌م گالاس كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ساز بدات كه‌چی پرێس كۆنفڕانسه‌كه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و گوته بێژه‌ی فه‌رمی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌وا گالاس به به‌رده‌وامی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه هیچ قسه‌یه‌ك یان لێدوانێك نادات،ئه‌مه‌ش پرسیاری زۆر دروست ده‌كات و ڕۆژنامه‌وانی فه‌ڕه‌نسا باس له ناكۆكی نێوان گالاس و دۆمینێك ده‌كه‌ن دوای ئه‌وه‌ی ڕایمۆن نیشانه‌ی كاپتنی به‌خشیه یاریزانی یانه‌ی مانشسته‌ر یونایتد پاتریس ئیڤرا ئه‌مه‌ش گالاس ـی ناڕه‌حه‌ت كردووه،له هه‌ندێك شوێندا ده‌بینیت فه‌ڕه‌نسا ته‌نها پشت به تواناییه‌كانی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی باڤاری فڕانك ڕیبێری ده‌به‌ستێت كه به جۆش و خرۆشه‌وه به‌شداری له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه ده‌كات ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی پێ نه‌درا به‌شداری له یاری كۆتایی شامپیۆنزلیگ بكات به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنالێ به‌هۆی ڕاگیران وه هه‌روه‌ها یاریزانێكی تر هه‌یه ئه‌ویش یاریزانی یانه‌ی بۆردۆ یۆهان گۆركۆف ـه كه زۆر پشت به‌ویش ده‌به‌ستن له‌گه‌ڵ یاریزان نیكۆلاس ئه‌نێلكا،زۆربه‌ی چاودێران پێیان وایه هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسی له توانایدا هه‌یه سه‌ربكه‌وێت بۆ قۆناغی 16 سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی یاریزانی ئاست به‌رز كه له توانایدا هه‌بێت ئه‌نجامی یارییه‌كان بگۆڕێت،له لایه‌كی تره‌وه هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڕۆگوایی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیداره و ده‌توانێت ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنێت بۆیه پێشبینی ده‌كرێت كێشه‌ی زۆر بۆ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسی دروست بكات له یاری به‌یانی،هێڕشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڕۆگوای دیێگۆ فۆرلان دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی مه‌شقه‌كاندا تووشی پێكدادانێكی به‌هێز بوو ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه‌وا ئاماده ده‌بێت بۆ یاری كردن وه هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت هێڕشبه‌ری یانه‌ی ئهجاكسی هۆڵه‌ندی لویس سوارێز ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات دوای ئه‌وه‌ی له وه‌رزی ڕابردوو توانی ئاستێكی سه‌رنجڕاكێش پێشكه‌ش بكات له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی.ئه‌ستێره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسی
ناو : فڕانك ڕیبێری
به‌رواری له دایك بوون : 17-4-1983
شوێنی له دایك بوون : بۆلۆنیا – فه‌ڕه‌نسا
شوێن : هێڵی ناوه‌ڕاست
یانه : بایێرن میونخ – ئه‌ڵمانیا
ناو : یۆهان گۆركۆف
به‌رواری له دایك بوون : 11 – 7 – 1986
شوێنی له دایك بوون : بۆلمۆر – فه‌ڕه‌نسا
شوێن : هێڵی ناوه‌ڕاست
یانه : بۆردۆ – فه‌ڕه‌نسا
ئه‌ستێره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڕۆگوای
ناو : دیێگۆ فۆرلان
به‌رواری له دایك بوون : 19-5-1979
شوێنی له دایك بوون : مۆنیڤیدیۆ – ئۆڕۆگوای
شوێن : هێڵی ھێڕش بردن
یانه : ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید – ئیسپانیا
ناو : لویس سوارێز
به‌رواری له دایك بوون : 24-1-1987
شوێنی له دایك بوون : سالتۆ – ئۆڕۆگوای
شوێن : ھێڵی هێڕش بردن
یانه : ئه‌جاكس ئه‌مستردام – هۆڵه‌ندا
ئایا به ڕای تۆ ئه‌نجامی یارییه‌كه چۆن ده‌بێت؟
سه‌رچاوه: سه‌فین:یاریگا