بابه‌ت: قه‌ڵای هه‌ولێر!
[size=24]
م له ئاستی رووی ده‌ریا به‌رزتره و به به‌ره‌نجامی 26م و 25سم له ئاستی رووی شاری هه‌ولێر بهزرتره، که له به‌رزترین شوێن ده‌گاته نزیکه‌ی 30م.هه‌ندێک بیروڕا هه‌یه که ده‌ڵێت قه‌ڵای هه‌ولێر له‌وه‌ی ئێستا به‌رزتر بووه، به‌ڵام له ساڵی (216ز) ئیمپراتۆڕی رۆمانی (کراکلا ) کاتێ هێرشی بۆ سه‌ر تیسفۆن له هه‌ولێردا رۆیشتووه و ته‌پۆلکه‌که‌ی قه‌ڵا که گۆڕستانی پاشا فۆرپییهکان بووه رووخاندووه و ئێسک و پروسکی مردووه‌کانی ده‌رهێناوه،زانای ئه‌مه‌ریکی(ئه‌داورد که بیرا) مامۆستای زانستی ئاشوورییه‌کان له زانکۆی شیکاغۆ ده‌ڵێت: له عێراقی ئێستادا هه‌ندێک شار هه‌ن که تاکو ئێستا خه‌ڵکیان تیا ده‌ژی که چی خۆی له‌سه‌ر گوند و شاری کۆن دروستکراوه، له‌وانه‌ش شاری هه‌ولێر و شاری که‌رکووک، ته‌مه‌نی قه‌ڵای هه‌ولێر به ته‌واوی دیار نییه به‌ڵام له‌سه‌روبه‌ندی ساڵی 2000 پ.ز له نووسراوه‌کانی پادشای سۆمه‌ری(شۆلکی) به ناوی(ئوربیلوم - urbilum) هاتووه.ته‌مه‌نی قه‌ڵای هه‌ولێر به ته‌واوی دیار نییه به‌ڵام له‌سه‌روبه‌ندی ساڵی 2000 پ.ز له نووسراوه‌کانی
پادشای سۆمه‌ری(شۆلکی) به ناوی(ئوربیلوم - urbilum) هاتووه. به‌ر له‌وه و له‌چاخی ئه‌که‌دی (3350- 2150 پ.ز و له‌سه‌رده‌می یه‌که‌م پاشایان( سه‌رجۆنی ئه‌که‌دی) و له هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی به‌ره‌و باکور بۆ فراوانکردنی ئیپمراتۆریه‌ته‌که‌ی به هه‌ولێردا رۆیشتووه و باس له هه‌ولێر ده‌كات.ئیتر له‌م مێژووه به دواوه و له‌سه‌رجه‌م چاخه‌کان باس له هه‌ولێر کراوه، که ده‌ڵێین هه‌ولێر واتا( قه‌ڵا) ، قه‌ڵای هه‌ولێر که ته‌مه‌نی( به‌پێی توێژه‌ران) 6000 ساڵه له‌م ماوه درێژه‌ی ته‌مه‌نی چه‌ندین جار مه‌به‌ست له هه‌بوونی گۆڕاوه، ئه‌م قه‌ڵایه‌ی له‌سه‌رده‌می سۆمه‌ریه‌کان دروستکراوه و دوای ئه‌وان به ده‌یه‌ها نه‌ته‌وه و شارستانیه‌ت له سه‌ری ژیاون، له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین جار مه‌به‌ست له بوونی گۆڕاوه و جگه له جێ‌نشین چه‌ندین مه‌به‌ستی تری پێکاوه،له‌سه‌رده‌می ئاشورییه‌وه،به‌دیار ده‌که‌وێت که په‌رستگای خواوه‌ند عه‌شتار بووه( خواوه‌ندی جه‌نگ و سه‌رکه‌وتن) و به‌م مه‌به‌سته‌ش پادشا ئاشوریه‌کان حه‌جیان به‌ره‌و قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌کرد.
sargawa-sayte-lalazan