بابه‌ت: یاری (سلۆڤینیا × جه‌زائیر)
[size=24]یارییه‌كی زۆر گرنگ ده‌بێت له نیوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیری و سلۆڤینی له میانه‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌مدا چونكه به پێی پێوه‌ره‌كان ئه‌مانه دوو بێ هێزترین هه‌ڵبژارده‌ی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌من بۆیه به به‌ده‌ست هێنانی سێ خاڵی یارییه‌كه ئه‌وا پاڵنه‌رێكی مه‌عنه‌وی گه‌وره بۆ یاریزانان دروست ده‌بیت له كاتی ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی و ئه‌مریكی.[/size]
[size=24]ناسنامه‌ی یاری
یــاری : جامی جیهانی 2010
كۆمه‌ڵه / جه‌وله : كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م | جه‌وله‌ی یه‌كه‌م
بهروار : یه‌ك شه‌ممه | 13 يونيۆ 2010
كات : 12:30گرینیچ | 2:30 هه‌ولێر
شوێن : پیتێر مۆكابا | بۆلۆكوانی
بێژه‌ر : عه‌لی سه‌عید كه‌عبی | حه‌فیز ده‌راجی
[/size]
[size=24]ناوبژیوان
نــــاو
پاتریس كارلۆس ئالبێرتۆ
به‌رواری له دایك بوون
1968-09-05 ( 42 ساڵ )
شوێنی له دایك بوون
گواتیمالا
نێوده‌وڵه‌تی
1996
ژماره‌ی یارییه‌كان له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه
0 یاری
ژماره‌ی كارته‌كان
زه‌رد
00 سوور
00
یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌م : لێل لیۆنال (كۆستاریكا)
یاریده‌ده‌ری دووه‌م : باستێرنا كاڕلۆس (هیندۆڕاس)
ناوبژیوانی چواره‌م : صبح ا‌لدین محمد سالح (مالیزیا)[/size]
[size=24]دیدی هونه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤینی
ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤینی ماتیاز كیك پاڵپشتی به پێكهاته‌ی 4-4-2 ده‌كات كه به شێوازێكی كلاسیكی یاری ده‌كات به‌مه‌ش تا وه‌ك هاوسه‌نگی له گشت لایه‌كی یاریگای دروست بكات،له یارییه دۆستانیهكانی هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤینی له‌م دوواییه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا به شێوه‌یه‌كی به‌رگریكاری یاری ده‌كات و به شێویه‌كی زۆر پشت به هێڕشی پێچه‌وانه ده‌به‌ستێت و له كاتی به‌رگری كردن پێكهاته‌كه‌ی ده‌گۆڕێت بۆ 4-5-1 واته هه‌رگیز ھێڵی ناوه‌ڕاست به بهتأڵی جێناهێڵدرێت بۆیه سلۆڤینیا ده‌توانێت به‌م شێوازه یاری كردنه به ته‌واوه‌تی پارێزگاری له هێڵی ناوه‌ڕاست بكات و ئه‌گه‌ر كۆنترۆلی كرد ئه‌وا به ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆلی یاریگا ده‌كات و ده‌تونێت له ڕێگه‌ی ئه‌ستێره‌كانی هێڵی پێشه‌وه گۆڵ تۆمار بكات.
پێكهاته‌ی چاوه‌ڕوان كرا‌و
هاندانۆڤیچ
بریكۆ – سولێر – سیزار – بۆكیچ
كۆرین ڕادۆسافاجیڤیچ
بێرسا – دیدیچ – كـیـرم
دیدی هونه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیری
هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیری پێده‌چێت به پێكهاته‌ی 3-5-2 یاری بكات كه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له ووڵاتانی عه‌ره‌بی یاری پێ ده‌كرێت و ڕاهێنه‌ر ڕابح سه‌عدان نایه‌وێت خۆی بخاته مه‌ترسیه‌وه به یاری كردن به شێوه‌ی هێڕش بردن چونكه هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤینی ده‌توانێت به ئاسانی خۆی بگه‌ینێته ناو هێڵی سزای جه‌زائیرییه‌كان،هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیری به شێوه‌یه‌ك زۆر پشت به تواناییه‌كان مهتمور و كه‌ریم زه‌یانی ده‌به‌ستێت چونكه ئه‌مانه ده‌كرێت بڵێین بزوێنه‌ری به‌هێزی هه‌ڵبژارده‌ی جهزائیرـین،له ماوه‌ی پاڵاوتنه‌كان سه‌عدان توانی به پێكهاته‌ی 3-5-2 سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی میسری به‌ده‌ست بهێنێت له یاری یه‌كلا كه‌ره‌وه بۆیه پێناچێت شێخی ڕاهێنه‌ران له جه‌زائیری شێوه‌ی بیر كردنه‌وه‌ی خۆی بگۆڕێت و هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان ڕێڕه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت له یاری كردن.
پێكهاته‌ی چاوه‌ڕوان كرا‌و
شاوشی
عه‌نته‌ر – حلیش – بوگره
لحسن – یهبدا
بلحاج قادیر
زیانی – مهتمور
جه‌بور[/size]
[size=24]ئه‌ستێره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤینیا
نــاو : مێلیفۆی نۆڤاكۆڤیچ
به‌رواری له دایك بوون : 15-5-1975
شوێنی له دایك بوون : لیجبلجنا – سلۆڤینیا
شوێن : هێڵی هێڕش بردن
یانه : كۆلن – ئه‌ڵمانیا
نـــاو : سه‌میر هاندانۆڤیچ
به‌رواری له دایك بوون : 14-7-1984
شوێنی له دایك بوون : ساسكی مۆست – سلۆڤینیا
شوێن : گۆڵپارێز
یانه : لازیۆ – ئیتاڵیا
ئه‌ستێره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیری
نــاو : كه‌ریم زه‌یان
به‌رواری له دایك بوون : 17-8-1982
شوێنی له دایك بوون : سیفر – فه‌ڕه‌نسا
شوێن : ھێڵی ناوه‌ڕاست
یانه : ۆڵڤسبۆرگ – ئه‌ڵمانیا
نــاو : مه‌جید بوگره
به‌رواری له دایك بوون : 7-10-1982
شوێنی له دایك بوون : دیگۆن – فه‌ڕه‌نسا
شوێن : هێڵی به‌رگری
یانه : ڕێنجێرز – سكۆتله‌ندا
ئایا به ڕای تۆ ئه‌نجامی یارییه چۆن ده‌بێت؟[/size]
سه‌رچاوه:سه‌فین:یاریگا