بابه‌ت: له سلێمانی هاوڵاتییان هه‌ستییان به هه‌ژانی زه‌وی كرد
سلێمانی - ئه‌مرِۆ له سلێمانی به گورِی 2.7 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر، زه‌مین له‌ره‌زه‌یه‌ك له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری روویدا و هاوڵاتیان هه‌ستیان به هه‌ژانی زه‌وی كرد.
دارا حه‌سه‌ن فه‌ره‌ج به‌رِێوبه‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی به ئاژانسی په‌یامنێری رایگه‌یاند، "له‌م ساڵدا ئه‌مه 3یه‌مین جاره بومه‌له‌رزه له ناوچه‌كه‌دا روو بدات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مرِۆ بووه هۆی ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان دركی پێبكه‌ن و په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن به مه‌به‌ستی به ئاگابوون له‌و زه‌مین له رزه‌یه".
گوتیشی:"خۆشبه‌ختانه ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه هیچ زیانێكی به دوواوه نه‌بووه.
دارا حه‌سه‌ن فه‌ره‌ج ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "به هۆی گۆرِانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا له هه‌رێمی كوردستان،كه له چه‌ندرِۆژی رابردوودا خۆڵ بارینێكی چرِ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و بووه هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاستی بینین و له ئێستاشدا شه‌پۆلێكی گه‌رمای به‌هێز به‌رِێووه‌یه كه له 30پله‌وه به‌رزبۆته‌وه بۆ 40پله‌ی سه‌دی".
سه‌رچاوه:كورڵاین