بابه‌ت: هۆنیه‌وه و گوتنی شیعر له ئیسلامدا
یه‌کێك له‌و دیاردانه‌ی که له‌ناو عه‌ره‌ب باو بوو هۆنینه‌وه‌ی شیعر بوو که شانازیان پێوه ده‌کرد ،
بۆیه ئیسلام هات و دروست و نادروستی ئه‌م کاره‌ی خسته‌روو ئه‌م کاره‌ی کرده چوارچێوه‌یه‌که‌وه چه‌ند بنه‌مایه‌کی شه‌رعی بۆ دانا .
خوای گه‌وره له سه‌ره‌تا فه‌رمووی ( والشعراء یتبعهم الغاوون) واته : سه‌رگه‌ردان و سه‌ر لێشێواوه‌کانیش شوێنی شاعیران ده‌که‌ون .
( ابن کثیر) به ڕه‌حمه‌ت بێ له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته ده‌لێت ؛ ئه‌مه مه‌به‌ستی له شاعیره بێ باوه‌ڕکانه ، که ئه‌وانه شوێن که‌وته‌ی خه‌ڵکه گومڕاکه بوون.
له ته‌فسیری خازندا هاتووه ، که توێژه‌ره‌وانی قورئان ئه‌ڵێن : ئه‌و شاعیره بێ باوه‌ڕانه‌ی که‌وا به شیعر قسه‌ی ناشرینیان به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هه‌ڵئه‌به‌ست! کۆمه‌لێکی گومراش پشتان ئه‌گرتن و گوێیان بۆ ئه‌گرتن ، ئینجا ئه‌م ئایه‌ته له ده‌رهه‌ق ئه‌وان دابه‌زی..
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمانی ئه‌کرد به ( حه‌سسانی کوری سابت) که وه‌ڵامی بێ باوه‌ڕان به شیعره‌کانی بداته‌وه ......
هه‌روه‌ها ده‌گێرنه‌وه که‌وا هاتنه لای ( سه‌عیدی کوری موسه‌ییه‌ب) گوتیان : کۆمه‌ڵێ هه‌ن له عێراق ڕقیان له شیعره ئه‌ویش فه‌رمووی ( لقد نسکوا نسکا اعجمیا)
که‌واته شیعری درووست بوارێکی فراوانی هه‌یه... به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌ش له بیر که‌ین که شیعری نادرووست هه‌یه باسێکی فراوانه‌و قسه‌ی زۆری له سه‌ر کراوه که ئه‌م باسه‌ی ئێستامان زۆرتر له‌و چوار چیوه‌یه.
بۆیه ده‌بینین که کۆمه‌ڵێك هه‌بوون که شیعره‌کانیان بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی بێ باوه‌ران ته‌رخان کردبوو له‌وانه ( حسان و عبدالله و کعب ) ، هه‌روه‌ك ( عبدالله بن المبارك ) وه‌لامی ( عمرانی کوری حطان ) ی ئه‌دایه‌وه که عیمران مه‌دحی ( ابن ملجم) ئه‌کر که بکوژی ئیمام عه‌لی بوو.
له‌و شیعرانه‌ی که مه‌دی خۆشه‌ویست ده‌که‌ن .
[size=16]هه‌تیو به ئه‌ده‌ب ئوممی عه‌للامه
له‌مه موعجیزه‌تر موعجیزه کامه.[/size]
هه‌روه‌ها مه‌حوی ده‌رباره‌ی ته‌قوا ده‌لێ
[size=16]له خه‌زه‌نه‌ی دڵمدا هه‌رچی هه‌یه و هه‌ر داغی سه‌ودایه
ده‌سا ئه‌م نه‌قده ده‌ردی عیشقی پێسه‌ودا نه‌که‌م چبکه‌م[/size]
یان پیره‌مێرد له باسی ڕیا ده‌لێ
[size=16]که‌چاکه ئه‌که‌ی مه‌یڵێ لای که‌س
بۆزه‌وقی خۆت بێ و خوا بیزانێ و به‌س[/size]
هه‌روه‌ها ئه‌و شیعرانه‌ی که باسی شاخ و کانی ئای سازگار یان باسی ئه‌ستێره و مانگ و ......
ئه‌مانه ده‌که‌ن ئه‌مانه شه‌رعین ، به‌مه‌ر جێ له سنوری شه‌رعی ده‌رنه‌چن.
هه‌روه‌ها ئه‌و شیعرانه‌ی باسی حیکمه‌ت ده‌کا... حیکمه‌تی خه‌لقی خوا و کار‌و کرده‌وه‌ی خوان بۆیه پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم) ده‌ڵێ { ان الشعر حکمه )
هه‌روه‌ها ئه‌و شیعرانه که‌وا هۆکاری شه‌هوه‌ت و ئاره‌زوه‌کان نین ، واته پاکه له هه‌موو ئه‌توار و هانده‌رێکی نابووت و په‌رپووت ، هه‌روه‌ها ئه‌و شیعرانه‌ی که‌وا مه‌دحیان تێدایه به‌مه‌رجی له سنوور ده‌رنه‌چن ، واته مه‌دحێك نه‌بی له‌گه‌ڵ گوتنی سه‌دان درۆ و ده‌له‌سه‌ی تێکه‌ڵ به شعره‌که بکات به‌بیانووی مه‌دح کردنی شتێك که درووسته مه‌دحی بکرێت ، بۆیه رۆژێك پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم) گوێی له که‌نیزه‌یه‌ك بوو که شیعری ده‌گوت و ئه‌یگوت : ئێمه پێغه‌مبه‌رێكمان له ناو دایه ئه‌زانێ که‌ی دوارۆژدادێ چی رووده‌دات.... که‌چی که پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم) گوێی لێ بوو فه‌رمووی : نه‌خێر وا مه‌ڵێ وه‌ك ئێوه‌م له غه‌یب دا ئاگادار نیم به‌ڵکو وابڵێ وا بڵێ.....
یان له شیعره درووسته‌کان وه‌سفی شتێك ده‌کات له بوونه‌وه‌ره درووست کراوه‌کانی خوا.
[size=24]دووه‌م : شیعری حه‌رام[/size]
له‌وانه : شیعری غه‌زه‌ر و هه‌ڵنانی شه‌هوه‌ت و ئاره‌زوو :
وه‌ك شیعره‌کانی شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی ..... بۆیه شیخ ئیسلام ( ابن تیمیه ) به‌ره‌حمه‌ت بێت .
ئه‌ڵێت : گه‌وره‌ترین هاندان بۆ فه‌ساد و بێ ئابروویی بریتته له هۆنینه‌وه‌ی و گوتنی شیعری غه‌ریزه‌یی، بۆ یه ئه‌بینی ئیمام ئه‌حمد و غه‌یری ئه‌وانه هه‌موو جۆره شیعره‌کانی غه‌زه‌لیان به حه‌رام ئه‌زانی . چونکه وه‌سفی له‌ش و لار و له‌نجه‌ی ئافه‌ت ده‌کات ئه‌وه‌ك ئه شیعره جاهلی یه‌ی ئه‌ڵێ :
[size=16]چاوی ره‌شت گه‌لاوێژن کوڵمه‌کانت قه‌ندی شیرین
بژه‌و ئه‌برۆت تیژ هاوێژن له بن خونچه‌ی گوڵێ ڕه‌نگین[/size]
بۆیه ئه‌بینین که‌وا له‌ه سه‌رده‌می زێرینی ئیسلامی‌دا خه‌ڵکی به‌سره رقیان له ( بشار بن برد ) گرت که شیعری غه‌زه‌لی ده‌هۆنیوه له‌ناو خه‌ڵکدا ده‌یگوته‌وه م چوون هه‌واڵیان دا به مه‌هدی که‌وا ( بشار) خه‌ریکی هاندانی غه‌ریزه‌ی جنسیه له‌رێگه‌ی شیعره‌وه . بۆیه زاناکانی ئه‌و سه‌رده‌مه له به‌سرا ده‌یانگوت : هیچ شتێك نیه له‌م شاره دووچاری فه‌ساد و ئابروویی بکات له‌م پیاوه کوێره زیاتر ، مه‌هدیش رای زانایانی وه‌رگرت ، به شاری هێناو له ژێر قامچیدا کوشتی .
هه‌روه‌ها له شیعره حه‌رامه‌کان که جوێن به خوا و یه‌کێك له‌و دیاردانه‌ی که له‌ناو عه‌ره‌ب باو بوو هۆنینه‌وه‌ی شیعر بوو که شانازیان پێوه ده‌کرد ،
بۆیه ئیسلام هات و دروست و نادروستی ئه‌م کاره‌ی خسته‌روو ئه‌م کاره‌ی کرده چوارچێوه‌یه‌که‌وه چه‌ند بنه‌مایه‌کی شه‌رعی بۆ دانا .
هه‌روه‌ها له شیعره حه‌رامه‌کان جوێن به خوا و پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ئه‌ده‌ن یان ڕه‌خنه ده‌گرن له خوا.
ئه‌و شیعرانه‌ی که‌وا که‌عبی کوڕی ئه‌شره‌ف ئه‌یهۆنیه‌وه و ده‌یگوت له‌سه‌ر ئه‌مه بێغه‌مبه‌ر(صلی الله علئه وسلم) موحممه‌دی کوڕی مه‌سله‌مه‌ی نارد و کوشتی .
یان وه‌ك ئه شیعرانه‌ی که ئه‌مرۆ ئه‌دیبه به ئه‌ده‌به‌کانی ! خۆمان ئه‌یڵێن وه‌ك هێمن ده‌ڵێ:
دیم شۆجێ له‌باری لادێ بۆ نوێژ ڕای ئه‌خست به‌رهه‌ڵبێنێ
گوتم تۆ شۆخیت هه‌موو به هه‌شتی خوا دێنێ
بۆچی پێت وایه که ئه‌م خودایه
هێنده بێ ڕه‌حمه تۆش بوسوتێنێ؟!
یان ئه‌و شیعره بێ شعوریانه‌ی خه‌یام ئه‌ڵێ:
ده‌سکاری خودایه خۆم و ئاکاریشم
بۆ هه‌رچی ده‌چم له ده‌ستی ئه‌ودا ڕیشم
هیچ ککاری به ده‌ست خۆم نییه هه‌رچی ده‌که‌م
ئه‌وه‌ی پێمی ده‌کات هێشا گوناهباریشم
یان ده‌ڵێ :
ئه‌و رۆژی خودا سانی گیانی دانا
ده‌یزانی به کرده‌وه‌م خودایه‌وه زانا
هه‌رخۆیه‌تی دایناوه هه‌ڵه‌و سه‌ر پێچیم
سووتاوی جه‌هه‌نده‌می له به‌رچی دانا!؟
یان ئه‌بینین که‌وا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) خوێنی کوڕی ئه‌شره‌فی حه‌لال کرد سه‌باره‌ت به‌و شیعرانه‌ی ئه‌و که بێ ئابروویان ده‌کرد به خوا و پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم).
هه‌روه‌ها له شیعرانه که حه‌رامن مه‌دح کردنی عاره‌ق و داوێن پیسی وه‌ك شیعره‌کانی ( ره‌زای تاڵه‌بانی و خه‌یام)
خه‌یام ده‌ڵێ :
ئاخ خۆزگه له مردنا به مه‌ی شۆراوم
ژێر سێبه‌ری سێبه‌ری مه‌یخانه‌کا نێژراوم
کێ رۆژی قیامه‌تی دێته‌وه بیر
هیچ بۆم ناگه‌ڕێ ، له چۆمی مه‌ی خنکاوم
هه‌روه‌ها ئه شیعرانه‌ی که مه‌دحی شتێك ده‌کات له سنوور ده‌ربچێ وه‌ک شاعیر ده‌ڵێ:
چاوی وه‌ك نێرگز زولفی وه‌ك شه‌وبۆ
ئه‌ی مانگ ئه‌مانه‌ت له کێ هه‌یه تۆ
یان ئه‌و شیعرانه‌ی بۆ گاڵته پێکردنی ئایه‌تی خوا ئه‌هۆنرێته‌وه
( تبت ی‌دا ، باوکت به دایکت وه‌بدا)!!!!
ئه‌م ئایه‌تانی که ئه‌خرێنه شیعره‌وه سێ چه‌شنن:
یه‌که‌م : درووسته وه‌ك ئه‌و ئایه‌تانه‌ی که تێکه‌ڵ به شیعر ئه‌کرێن که په‌ندو ئامۆژگاری و ووتارن له مینبه‌ره‌کان خاڵکی هان بدات بۆ له خوا ترسان و گه‌رانه‌وه بۆ لای خوا
وه‌ك مه‌حوی ده‌ڵێ "
مه‌حویا، بابه‌س بێ شریکی ته‌شه‌ببوت به‌م و ئه‌و
بگره به‌س دامه‌نی ته‌وحیدی ( هو الله احد)
ده‌بینی ( هو الله احد ) خوێنه‌کانی کونجی مزگه‌وته‌کان
ڕه‌وه‌و سه‌حرا ، که ده‌ببه‌ن وا سوراحیی هاته‌وه قولقول
چه‌شنی دووه‌م : تێکه‌ڵ به چیرۆک و گوزشته ئیسلامیه‌کان ئه‌کرێن
چه‌شنی سێیه‌م : دوو به‌ش:
1- ئایه‌ته‌کان خوی چونکه له شێوه‌ی شیعر و په‌خشانن و سه‌جعیان تیا به‌دی ده‌کرێ که ئه‌ویش برییتیه له ئایه‌تی خوا که هه‌ر که‌سێک بیخوێنێته‌وه نه‌ک هه‌ر گوناهبار نابی ، به‌ڵکو باداشتیش وه‌رده‌گرێ.
2- یان ئه‌و ئایه‌تانه‌ی به شێوه‌ی گاڵته پێکردن ده‌رده‌بردرێن.
موسڵمانی هێژا و سه‌نگین هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بابه‌ته زۆری ده‌وێ هه‌رچه‌نده باسی بکه‌ی زیاتری له دوو دێ کورد گوته‌نی ( ئه‌و هه‌ویره ئاوی زۆر ده‌وێ)
بۆ یه ده‌لێم تکایه ئاگاداری شیعره‌کانتان بن چ ده‌نوسن و چ ده‌خوێنه‌وه با په‌شیمان نه‌بی لێی
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!