1

بابه‌ت: گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئۆپشن له‌ به‌رنامه‌ی ئۆفیس 2003

[color=#008080][center][right][size=16]گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی Options له‌ به‌رنامه‌ی Microsoft Office Word 2003 دا

به‌شی Options زۆر تایبه‌تمه‌ندی گرنگی هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌رنامه‌ی  Microsoft Office Word به‌كارده‌هێنن ئاشنابن پێیان بۆ ئاسانكاری له‌ كاتی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌كه‌دا ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته‌ دوای دابه‌زاندنی به‌رنامه‌كه‌ بچینه‌ سه‌ر لیستی Tools پاشان Options هه‌ڵبژێرین :
به‌شی View:
له‌م به‌شه‌دا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ هه‌ن كه‌ بۆ ده‌رخستنن یان وونكردنیان ئه‌ویش كاتێك سه‌همه‌كه‌ لێ درابێت ده‌رده‌خرێت و كاتێكیش سه‌همه‌كه‌ لێ‌ نه‌درابێت وونده‌كرێت:
1- Startup task pane > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی Task pane كه‌ له‌لای ڕاستی به‌رنامه‌كه‌ به‌ده‌رده‌كه‌وێت .
2- Status bar > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی Status bar كه‌ له‌خواره‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌یه‌ و  ژماره‌ی دێره‌كان و ووشه‌كان و لاپه‌ره‌كان و په‌ره‌گرافه‌كان و چه‌ندینی تر له‌ خۆده‌گرێت .
3- Horizontal scroll bar > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی scroll bar ی ئاسۆیی .
4- Vertical scroll bar > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی scroll bar ی ستوونی .
5- Picture placeholders > به‌كاردێت بۆ شوێن هه‌ڵگرتن وێنه‌ كاتێك وێنه‌كه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ناو به‌رنامه‌كه‌دا.
6- Windows in taskbar > به‌كاردێت بۆ یه‌كخستنی هه‌موو فایله‌ ۆردیه‌ كراوه‌كان واتا فایله‌ ۆردیه‌ كراوه‌كان یه‌ك به‌دوای یه‌ك له‌ taskbar ده‌رنه‌كه‌ون به‌ڵكو له‌ناو یه‌كدا له‌ لیستی ویندۆ دا ده‌ربكه‌ون.
7-  Left scroll bar> به‌كاردێت بۆ گواستنه‌وه‌ی scroll bar ی ستوونی له‌لای ڕاسته‌وه‌ بۆ چه‌پ.
8- Tab characters > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی سه‌همی تاب كاتێك له‌ لاپه‌ره‌كه‌دا دووگمه‌ی تاب داده‌گرین.
9- Spaces > به‌كاردێت ده‌رخستن و وونكردنی نوكته‌كانی سپه‌یس كاتێك له‌ لاپه‌ره‌كه‌دا دووگمه‌ی سپه‌یس داده‌گرین.
10- Paragraph marks > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی هێمای په‌ره‌گراف كاتێك په‌ره‌گرافێك ده‌نوسین.
11- All > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی هه‌ر سێ‌ خاڵه‌كه‌ی رابردوو واتا (8 ، 9 ،10 )
12- White space between page > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی بۆشایی له‌ نێوان دوو  لاپه‌ره‌ی كراوه‌دا.
13- Vertical ruler > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی راسته‌ی ستوونی.
14- Right ruler > به‌كاردێت بۆ گواستنه‌وه‌ی راسته‌ی ستوونی له‌لای چه‌پ بۆ راست.
15- Text boundaries > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی چوارچێوه‌ خه‌یاڵیه‌كه‌ی سنوری نوسین له‌ سه‌ر په‌ڕی به‌رنامه‌كه‌.
به‌شی General :
ئه‌م به‌شه‌ كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی گشتی له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌شی Edit :
ئه‌م به‌شه‌ كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ ده‌توانین چالاكیان بكه‌ین یاخود ناچالاكیان بكه‌ین ، من لێره‌دا دوو تایبه‌تمه‌ندی باس ده‌كه‌م:
1- Insert/paste picture as > به‌كاردێت بۆ هه‌ڵبژاردنی چۆنیه‌تی چالاك بوونی وێنه‌ له‌ناو لاپه‌ره‌ی ۆرد دا واتا هه‌میشه‌ كاتێك وێنه‌یه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ناو به‌رنامه‌ی ۆرد دا به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه‌ له‌سه‌ر نوسین بێت یان له‌ژێر نوسین بێت یان به‌وشێوه‌یه‌ی كه‌ئاره‌زووی ده‌كه‌ین .
2- Use Ctrl+click to follow hyperlink > به‌كاردێت بۆ چالاككردن و ناچالاك كردنی كرنه‌وه‌ی لینكێك له‌ ناو به‌رنامه‌ی ۆرد دا ئه‌ویش به‌داگرتنی هه‌ردوو دووگمه‌ی Ctrl+click له‌ یه‌ك كاتدا.
http://kurdup.com/up/uploads/picture/ff4d4ecc5b.jpgبه‌شی Print :
ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌ رێكخستنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی چاپكه‌ر :
Background colors and image > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی ڕه‌نگ و وێنه‌ی باگراوندی په‌ڕه‌كه‌مان له‌ كاتی چاپكردنی.
به‌شی Save :
ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پاراستنی دۆكۆمێنته‌كانمان كه‌ دوو تایبه‌تمه‌ندی زۆرگرنگی تێدایه‌ زۆرجار ئێمه‌ كێشه‌مان بۆ دروست ده‌بێت بۆیه‌ پێویسته‌ به‌وردی بیانزانین ئه‌وانیش:
1- Ember true type fonts > ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ به‌كاردێت هێشته‌وه‌ی فۆنت له‌باری جێگری دا كاتێك ئێمه‌ فۆنته‌كه‌مان له‌ ده‌ست دابێت واتا ئێمه‌ كاتێك به‌ فۆنتێك ده‌نوسین پاشان بمانه‌وێت له‌ كۆمپیوته‌رێكی تر ئه‌و قۆنته‌ تێك نه‌چێت بێ‌ ئه‌وه‌ی له‌و كۆمپیوته‌ری تردا ئه‌و جۆره‌ فۆنته‌ هه‌بێت ئه‌وا سه‌همه‌كه‌ لێ‌ ده‌ده‌ین به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌همه‌كه‌ لێ‌ ناده‌ین ، ئه‌مه‌ش كێشه‌ بۆ زۆرمان دروست ده‌كات كاتێك فایله‌ ۆردیه‌كانمان ده‌گوازینه‌وه‌ له‌ كۆمپیوته‌رێكه‌وه‌ بۆ كۆمپیوته‌رێكی تر.
2- Save word  files as > ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ به‌كاردێت بۆ پاراستنی دۆكۆمێنته‌كه‌ به‌ یه‌كێك له‌و جۆرانه‌ی كه‌ده‌مانه‌وێت واتا كاتێك ئێمه‌ فایله‌كه‌مان به‌ 97 بپارێزین ئه‌وا كێشه‌مان بۆ دروست نابێت كاتێك به‌ ۆردی 97 یان 2007 بیكه‌ینه‌وه‌ به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ته‌نها به‌ ۆردی 2003 ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش كێشه‌ی زۆرێكمانه‌ ڕۆژانه‌.
به‌شی Security :
ئه‌م به‌شه‌ به‌كاردێت بۆ دانانی ووشه‌ی نهێنی بۆ فایله‌ دۆكۆمێنته‌كه‌مان .
به‌شی Complex scripts :
له‌م به‌شه‌دا دوو تایبه‌تمه‌نی گرنگ هه‌یه‌ ئه‌وانیش:
1- Different color for diacritics > ئه‌مه‌ به‌كاردێت بۆ پێدانی ڕه‌نگ به‌ سه‌ره‌ و ژێره‌كان واتا كاتێك سه‌همی ئه‌مه‌ لێ‌ ده‌ده‌ین ئه‌وا ڕه‌نگه‌كان له‌ ته‌نیشتیه‌وه‌ چالاك ده‌بن و ده‌توانین ڕه‌نگێك به‌ ئاره‌زووی خۆمان هه‌ڵبژێرین دواتر ده‌بینین ( حه‌وتی ۆ و حه‌وتی ژێر ڕ و فه‌تحه‌ و كه‌سره‌ و هتد...) هه‌موو یان ده‌بن به‌هه‌مان ئه‌و ڕه‌نگه‌ی كه‌ هه‌ڵمان بژارد.
2- Numeral > ئه‌مه‌ به‌كاردێت بۆ ده‌ست نیشانكردنی چۆنیه‌تی ژماره‌كان واتا ژماره‌كان به‌ رێنوسی ئینگلیزی بن یان به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی بن ، به‌ڵام ئێمه‌ واباشه‌ Context هه‌ڵبژێرین چونكه‌ كاتێك ئه‌مه‌ هه‌ڵده‌بژێرین ئه‌گه‌ر به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی بنوسین ئه‌وا ژماره‌كان عه‌ره‌بی ده‌بن وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ رێنوسی ئینگلیزی بنوسین ئه‌وا ژماره‌كان ئینگلیزی ده‌بن.
له‌كۆتایدا هیوادارم سود له‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ وه‌ربگرن به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی وه‌ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ش فێرببن كه‌ من لێره‌دا راڤه‌م نه‌كردوون.


Share on facebook[/size][/right][/center][/color]

2

وه‌ڵام: گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئۆپشن له‌ به‌رنامه‌ی ئۆفیس 2003

ده‌ست خوش کاک ديار

[size=24]Safen.1992@Yahoo.Com[/size]
[size=24]Safen.1992@Gmail.Com[/size]

3

وه‌ڵام: گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئۆپشن له‌ به‌رنامه‌ی ئۆفیس 2003

ده‌سته‌كانت خۆش كاك دیار بۆ ئه‌م هه‌موو زانیاریه‌ گرینگانه‌
هیوادارین بێ به‌شمان نه‌كه‌ی .

4

وه‌ڵام: گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئۆپشن له‌ به‌رنامه‌ی ئۆفیس 2003

zorswpas bopayamakantan