1

بابه‌ت: خۆر و خێزانه‌کانی

خوای گه‌وره‌ بوونه‌وه‌رێکی گه‌وره‌ی فراوانی به‌ربڵاوی درووستککردووه‌ زانایان تا ئێستا به‌ سه‌دان ملیۆن کۆمه‌ڵه‌ی خۆر(خێزانی خۆر)یان لێ ده‌ستنیشان کردووه‌ که‌ ئه‌م خۆره‌ی ئێمه‌ یه‌کێکه‌ له‌وانه‌ هه‌ریه‌که‌ له‌و خۆرانه‌ کۆمه‌ڵه‌یه‌ك ده‌ست و پێوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ ده‌وریدا ده‌سورێته‌وه‌ به‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ ده‌ڵێن " خێزانی خۆر " یه‌کێک له‌خێزانه‌کانی ئه‌م خۆره‌ ئه‌م خۆره‌ی ئێمه‌یه‌ .
تیشکی رۆژ له‌ چرکه‌یه‌کدا (186)هه‌زار میل یان ( 300000) کیلۆمه‌تر ده‌روات ، تیشکی خۆر به‌ 8خوله‌ك و 18 چرکه‌ ده‌گاته‌ سه‌ر زه‌وی ، که‌واته‌ نزیکه‌ی (151) ملیۆن کیلۆمه‌تر له‌ زه‌وییه‌وه‌ دووره‌.
خێزانه‌کانی تری خۆر
1-    عه‌تارد (35)ملیۆن میل له‌خۆره‌وه‌ دووره‌
زوهره‌ (64) ملیۆن میل له‌خۆره‌وه‌ دووره‌
3- مه‌ریخ (140) ملیۆن میل له‌خۆره‌وه‌ دووره‌
4- ورده‌ ئه‌ستێره‌کان (252) ملیۆن میل له‌خۆره‌وه‌ دووره‌
5- موشته‌ری (475) ملیۆن میل له‌خۆره‌وه‌ دووره‌
6- زوحه‌ل (9000000) ملیۆن میل له‌خۆره‌وه‌ دووره‌
7- ئۆرانۆس (1754000000) ملیۆن میل له‌خۆره‌وه‌ دووره‌
8- نیبتۆن ( 2646000000) ملیۆن میل له‌خۆره‌وه‌ دووره‌
9- پلۆتۆ (4) بلۆن میل له‌ خۆره‌وه‌ دووره‌.

ئه‌و مانگه‌ی که‌ به‌دیمه‌نه‌که‌ی دڵشاد ده‌بین ، نزیکه‌ی (240000) میل له‌ زه‌ویه‌ه‌وه‌ دووره‌
عه‌تارد له‌ کاتی گه‌رانیدا ته‌نیا روویه‌کی له‌ خۆره‌ ، له‌ ماوه‌ی ده‌وریه‌کی ته‌واویدا به‌ ده‌وری خۆردا ( که‌ سالێکی عه‌تارده‌) یه‌کجار به‌ ده‌وری خولگه‌که‌ی خۆیدا ده‌سووڕێته‌وه‌ ، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ئه‌بێ لایه‌کی بیابانێکی وشك و لایه‌کی تری سه‌هۆڵبه‌ندان بێ ،
زوهره‌ش ته‌نێكی یاخییه‌ و ته‌پوتۆزێکی ئه‌ستوور له‌ باتی هه‌وا ده‌وری داوه‌ ئه‌وه‌ی ده‌رکه‌وتووه‌ ناگونجێ ژیانی تێدا به‌سه‌ر ببرێت.
مه‌ریخ- بێجگه‌ له‌ زه‌وی – تاقه‌ هه‌ساره‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ بۆ ژیان ده‌ست بدات ، به‌ڵام ژیانی مه‌ریخ ئه‌بێ له‌سه‌ر گازێکی جیاواز له‌ گازی ئۆکسجین و هایدرۆجین بێ ، چونکه‌ ده‌رکه‌ووتوه‌ که‌ ئه‌م گازه‌ی تیا نییه‌ . له‌ مه‌ریخدا ئاو نیه‌ ، تێکرای پله‌ی گه‌رمی نزمه‌
مانگ – دیسان- هه‌وای تیا نییه‌ ، وه‌ به‌هیچ جۆرێك بۆ ژیان ده‌ست نادات ، له‌ شه‌ودا زۆر سارده‌ و له‌ رۆژه‌ درێژه‌کانیدا خۆڵه‌مێشێکی ئێجگار گه‌رمه‌.
هه‌روه‌ها هه‌ساره‌کانی تری خێزانی خۆر ئه‌وه‌نده‌ له‌ خۆره‌وه‌ دوورن که‌وا ژیان له‌ سه‌ریان به‌ هیچ جۆرێ ناگونجێت . ئه‌وه‌ی زانایان تێکرا دانیپێدا ده‌نێن ئه‌مه‌یه‌ که‌ ژیان به‌مشێوه‌ زانراوه‌ی ئێستا له‌ سه‌رهیچ هه‌ساره‌یه‌کی تر بێجگه‌ له‌ زه‌وی نه‌گونجاوه‌.

خۆر گه‌وره‌ترین هه‌ساره‌ی ئاسمان نییه‌ ، چونکه‌ له‌ بۆشایدا بوونه‌وه‌ردا که‌ مرۆڤ سنووری نازانێ ملیۆنه‌ها هه‌ساره‌ هه‌یه‌ ، که‌ زۆریان له‌ خۆر گه‌وره‌تر و گه‌رمترن ، هه‌ساره‌ی ( شیعرای یه‌مانی ) قه‌باره‌ی بیست هێنده‌ی گه‌رمای خۆری خۆمانه‌و تیشك و گه‌رمییه‌که‌شی په‌نجا هێنده‌ی گه‌رمای خۆری ئێمه‌ به‌تینه‌. هه‌ساره‌ی (السماك الرامح) قه‌باره‌که‌ی هه‌شتا ئه‌وه‌نده‌ی قه‌باره‌ی ئه‌م خۆره‌ی ئێمه‌یه‌ ، گه‌رماو تیشکه‌که‌ی هه‌شت هه‌زارهێنده‌ی تیشکی خۆره‌ ، هه‌ساره‌ی (سوهه‌یل) دووهه‌زار و پێنج سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی خۆری ئێمه‌یه‌ به‌هیز و به‌تینه‌........
به‌ڵام خۆر بۆ ئێمه‌ی دانیشتووانی سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌ بجکۆله‌ زه‌وییه‌ گرنگترین و به‌ سوودترین هه‌ساره‌یه‌ .

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg

2

وه‌ڵام: خۆر و خێزانه‌کانی

ماندوونه‌بیت برام

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

3

وه‌ڵام: خۆر و خێزانه‌کانی

swpas

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg

4

وه‌ڵام: خۆر و خێزانه‌کانی

dast xosh

http://kurdup.com/up/uploads/picture/e2386f6a67.jpg

5

وه‌ڵام: خۆر و خێزانه‌کانی

ده‌ستت خۆش كاك وه‌ن گیان بابه‌تێكی تابڵیی جوان و پێویست بوو .

6

وه‌ڵام: خۆر و خێزانه‌کانی

خۆر بۆ ئێمه‌ی دانیشتووانی سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌ بجکۆله‌ زه‌وییه‌ گرنگترین و به‌ سوودترین هه‌ساره‌یه‌ .

ده‌ست خۆش کاک لێزمه‌ گیان بابه‌تێکی جوانه‌.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !