بابه‌ت: پهراوێــــــزێکی تر
[size=24][center]په‌راوێزێکی تـــــر
گه‌رامه‌وه ... سه‌رم شۆره‌و ملم بشکێ،
چۆن نه‌ترسام،
چۆن نهتاسام،چۆن ملکه‌چ بووم بؤ هاتنه‌وه،،
له‌وێ داهاتووبووم
له‌وێ لهکرنۆشی خودایێک بووم،
له‌وێ پیاوبووم پیاو،
لێره چیمه !!!
خۆزگه له‌جیات گه‌رانه‌وه،
ته‌رمم شێوه‌ی بۆگه‌نی بوونی هه‌ڵده‌گرت،
نهئاژهڵێک ،باڵنده‌یه‌ک بۆنمی ناکرد .
خۆزگه وابام ،،،
ته‌نها به‌و ئاژه‌ڵیه ئه‌و جههالیه نهگهیشبام.
سه‌دجار خۆزگه ،
بۆ پهراوێزبوونم ده‌خوازم له رووناکی،
تا کو جوانیه‌کانی رووناکی بناسمه‌وه،
تاکو چاوه‌کانم دان پیابنێن،
که تاریکی چه‌ند به‌سامه،
که‌تاریکی چ جۆره مردنێکی بێ ده‌نگه و ئارامه،
ئارمتر له‌هه‌نگاوه‌کانی کیسه‌ڵێکی په‌ککه‌وته‌بوو له‌گه‌ڵ پیری.
ئارامتر له به‌خشنده‌یی که رقمنا لێیه‌تی.
هاتمه‌وه ...
تا ده‌ست له‌ملانێی رووت بوونه‌وه‌ی کچه شۆخێک ،
له‌گه‌ڵ بێ عهیایی سه‌ر دانوێنم
ته‌ک دارزێم له‌جه‌هاله‌ت بوونی ئێستام،
کهمیهرهبانی خۆم په‌راوێز کرد.
په‌شیمانم که هاتمه‌وه...
خودایه خۆت یارمه‌تیم به،
من ده‌مه‌وێت له‌دڵه‌وه،
بۆ هه‌میشه بگه‌رێمه‌وه بۆ کڕنۆش،،،
بۆ سه‌ره‌تای پاکیهکانم،
تا له‌وێ وه له‌یادی تۆ ،
بمبه وێستگه بۆ جوانیه‌کانی رووناکی.
تاله‌وێ وه له‌رووناکی پهروهردهبم ،
هه‌میشه وابم که له‌ژێر به‌زه‌یت ،
نه‌ک بۆ چه‌ند سات
بۆهه‌میشه لهسوجدهی به‌ندایه‌تی،
سه‌رم داخه‌م پهراوێزبم له سه‌رپێچی.
هیوام وایه هه‌رکه‌س که‌خوێندیه‌وه بیر له‌وه‌بکاته‌وه که بۆچی نوسیوومه ،،،،[/center][/size]