بابه‌ت: باشترین پێكهاته‌ی جه‌وله‌ی یه‌كه‌می مۆندیال
(سبه‌ی)
رۆژنامه‌یه‌كی به‌ڕازیلی باشترین پێكهاته‌ی جه‌وله‌ی یه‌كه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی ئه‌فه‌ریقای باشوور دیاری ده‌كات و 11 یاریزان و راهێنه‌رێك له نێو هه‌ر 32 هه‌ڵبژارده بهشداربوهكهی مۆندیالدا هه‌ڵده‌بژێرێت.
رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی گڵۆبۆ سپۆرتی به‌ڕازیلی باشترین پێكهاته‌ی جه‌وله‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی جامی جیهانی 2010 ی ئاشكرا كرد‌و ئهرجهنتینیهكانیش زۆرترینی ئه‌و پێكهاتهیهیان به‌ركه‌وت و (یواكیم لۆف)ی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاش وه‌ك راهێنه‌ری ئه‌و پێكهاته نمونه‌ییه ده‌ستنیشانكرا.
پێكهاته نمونه‌ییه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
گۆڵچی:ئینیاما (نه‌یجیریا)
هێڵی به‌رگری: هاینزه (ئه‌رجه‌نتین) – ئۆنیۆ (ئه‌مه‌ریكا) – ساموێل (ئه‌رجه‌نتین) – مایكۆن (به‌ڕازیل)
هێڵی ناوه‌ند: مۆله‌ر (ئه‌ڵمانیا) – دی رۆسی (ئیتاڵیا) – یایاتۆرێ (كۆتیڤوار) – ئیلانۆ (به‌ڕازیل)
هێڵی هێرشبردن: لیۆنێل میسی (ئه‌رجه‌نتین) – پۆدۆلسكی (ئه‌ڵمانیا)
(سبه‌ی) sarcawa