بابه‌ت: ناوبژیوان هۆكاری دۆڕاندنی ئه‌ڵمانیایه
زۆرێك له رۆژنامه جیهانی و ماڵپه‌ره وه‌رزشیه‌كان ئۆباڵی دۆڕاندنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ناوبژیوان و به هۆكاری سه‌ره‌كی دۆڕاندنی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی ده‌زانن.
پاش كۆتایی هاتنی یاری نێوان هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ی سربیاو ئه‌ڵمانیا كه به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ وه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی سربیه‌كان كۆتایی پێهات،زۆربه‌ی رۆژنامه به ناوبانگه‌كانی جیهان ئه‌و دۆڕاندنه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیایان به زوڵمێكی گه‌وره له قهڵمداو ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد كه ناوبژیوان له‌و یاریه‌دا دوو هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی ئه‌نجامداوه كه ئه‌وانیش بریتین له،یه‌كه‌م،كردنه ده‌ره‌وه‌ی (كلۆزه)،زۆرێك له ره‌خنه‌گران و خهبیرهكانی یاری تۆپی پێ پێیان وایه كه ناوبژیوان نه‌ده‌بو له یه‌كه‌م جاردا كارتی زه‌رد به‌ره‌و روی كلۆزه به‌رزبكاته‌وه‌و ده‌بوایه له سه‌ره‌تاوه جارێك ئاگاداری بكردایه‌و له جاری دوه‌مدا كارتی بدایه‌تێ.
دوه‌م،هه‌ژمارنه‌كردنی په‌ناڵتیه‌كی راسته‌قینه بۆ ئه‌ڵمانیه‌كان،هه‌ر به پێی وته‌ی چاودێرانی یاری تۆپی پێ خستنی (ماریۆ گومێز) له لایه‌ن ستانكۆڤیچی به‌رگریكاری
هه‌ڵبژارده‌ی سربیاوه له خوله‌كه‌كانی كۆتایی یاریه‌كه‌دا په‌ناڵتیه‌كی وازح بوه،به‌ڵام ناوبژیوان ئه‌و حاڵه‌ته‌ی به په‌نالتی هه‌ژمار نه‌كردوه‌و به حاڵه‌تێكی ئاسایی سه‌یری كردوه
(سبه‌ی)sarcawa