بابه‌ت: بوفۆن 4 مانگ دورده‌كه‌وێته‌وه
جیانلوجی بوفۆنی گۆڵچی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا به شێوه‌یه‌كی كۆتایی له كێبڕكێكانی جامی جیهانی دوركه‌وته‌وه‌و ماوه‌یه‌كی زۆر له یاریگاكان داده‌بڕێت.
رۆژنامه‌ی لاگازیتا دیلۆسپۆرت ئاشكرایكرد كه ئه‌نجامی پشكنینه پزیشكیه‌كانی پێكانه‌كه‌ی (بوفۆن) ده‌ریانخستوه كه ئه‌و یاریزانه پێویستی به ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی گه‌وره هه‌یه‌و به‌هۆی ئه‌و نهشتهرگهریهشهوه ماوه‌ی چوار مانگ له یاریگاكان دورده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه (بوفۆن) ئه‌نجامدانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ی له ئێستادا ره‌تكردۆته‌وه‌و ئه‌و كاره‌ی بۆ پاش كۆتایی هاتنی یاریه‌كانی مۆندیال دواخستوه،ئاژانسه‌كانیش دواخستنی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه له لایه‌ن بوفۆنهوه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌و وتانه‌ی كه پزیشكه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا ئاراسته‌ی ئه‌و گۆڵچیهیان كردوه‌و تێیدا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه له‌ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا بۆ قۆناغی پێشكۆتایی ئه‌و یاریزانه ده‌توانێت به‌شداریبكات.
(سبه‌ی)