1

بابه‌ت: هۆڵه‌ندا 1-0 یابان

هۆڵه‌ندا 1-0 یابان:سامۆڕای نه‌یتوانی به‌رگه‌ی لێدانه‌كانی پرته‌قالیه‌كان بگرێت

                                                                http://kurdup.com/up/uploads/picture/49dbcd8f10.jpg

له‌ درێژه‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م هه‌لبژارده‌ی هۆڵه‌ندی توانی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ و به‌ ئه‌سته‌م به‌ده‌ست بهێنێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی یابانی به‌ ئه‌نجامی 1-0 له‌و یارییه‌ی كه‌ له‌سه‌ر یاریگای مۆزێس مابیدا له‌ شاری دوربان ئه‌نجام درا.

له‌ یارییه‌كی ئاست مام ناوه‌ندا هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندی توانی ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكات و سێ خاڵی زۆر گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت و چانسی سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی داهاتوو زیاتر بكات،هه‌ڵبژارده‌ی یابانی توانی كێشه‌ی زۆر بۆ هۆڵه‌ندا دروست بكات و زۆر جار هه‌ڕه‌شه‌ی گۆڵ تۆمار كردنی كه‌چی له‌ خووله‌كی 53ـی گێمی دووه‌م ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنالێ ئیتاڵی ویسلی سنایدێر له‌ لێدانێكی به‌هێز توانی تاكه‌ گۆڵی یارییه‌كه‌ تۆمار بكات و خۆشیه‌كی زۆر بخاته‌ نێو دڵی هانده‌رانی هۆڵه‌ندا.

به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندی كۆی خاڵه‌كانی به‌رز كرده‌وه‌ بۆ شه‌ش خاڵ و پێشه‌نگی گروپه‌كه‌ی گرته‌ ده‌ست و هه‌ڵبژارده‌ی یابانی له‌ پله‌ی دووه‌م مایه‌وه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی سێ خاڵ.

http://kurdup.com/up/uploads/picture/17fc16d13b.gif                http://kurdup.com/up/uploads/picture/11a28dd28b.gif