بابه‌ت: دروست كردنى كۆمپیوته‌رێكى نوێ بۆ رِكابهرى كردنى ئایپاد
[center]كۆمپانایى دێڵ ئه‌مریكى كهبهدووهم گه‌وره‌ترین كۆمپانیاى جیهان دادنرێت له دروست كردنى كۆمپیوته‌ر رِایگهیاند كه هه‌ڵساون به دروست كردنى كۆمپیوته‌رێكى نوێ ى شاشه‌یى ئه‌مه‌ش بۆ ركابه‌رى كردنى ئایپادى كۆمپانیاى ئه‌پڵ.
قه‌باره شاشه‌ى ئه‌م كۆمپیوته‌ره‌ى نوێیه‌ى دێل 5 ئینجه كه ده‌كاته (12.7 سانتیمه‌تر) وه به سیسته‌مى ئه‌ندرویدى كۆمپانیاى گۆگڵ كارده‌كات و پرۆسیسهرهكهشى له جۆرى سنابدراگۆنى هى كۆمپانیاى كۆالكۆمه و له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م كۆمپیوته‌ره ناوى ستریكه و خزمه‌تگوزاى زۆرى گۆگڵى تێدایه كه تایبه‌ته به نه‌خشه‌ى گۆگڵ و خزمه‌تگوزارى ده‌نگى و دیارى كردنى شوێن و خزمه‌تگوزارى پیشاندانى نه‌خشه‌ى شه‌قامه‌كان و وێنه‌ى مانگه ده‌ستكرده‌كان.
كامیراكه‌ى پێشه‌وه‌ى ئه‌م كۆمپیوته‌ره 5 مێگا پێكسڵه و وه ده‌توانرێت پاتریهكهى بگۆردرێت و هێڵى ئینتهرنێتهكهى له جۆرى (واى -فای)ه و جگه له خزمهتگوزاریهكهكانى په‌یوه‌ندى(نه‌وه‌ى سێیه‌م و بلۆتوس)
كۆمپانیاى دێڵ ئه‌وه‌شى روون كردوه كه كۆمپیوته‌رى ستریك قه‌باره‌ى نیو هه‌نده‌ى كۆمپیوته‌رى ئایپاده ،وا كۆمپیوته‌ره‌كه‌یان به ئامێرى هۆشمه‌ند داده‌نرێت كه قه‌باره‌كه‌ى گونجاوه‌و گه‌وره‌تره له مۆبایل و بچووكتره له كۆمپیوته‌رى ئاسایى.
[/center]
سه‌رچاوهkurdland