1

بابه‌ت: په‌رله‌مانى دانیمارك حه‌سانه‌ى ئه‌ندامێتى له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارێك هه‌ڵگرت

په‌رله‌مانى دانیمارك حه‌سانه‌ى ئه‌ندامێتى له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارێك هه‌ڵگرت

http://kurdup.com/up/uploads/picture/b79b9f0c7b.jpg
له‌هه‌نگاوێكدا بۆ ئارام كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ موسڵمانانى ووڵاته‌كه‌ى و جیهان، به‌تایبه‌ت له‌دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كاریكاتۆرییه‌كان له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم)، په‌رله‌مانى دانیمارك برِیارى لێسه‌ندنه‌وه‌ى ئه‌ندامێتى له‌په‌رله‌مانتارێكى ووڵاته‌كه‌یدا.

ئاژانسه‌كانى ده‌نگ و باس باسیان له‌وه‌كردووه‌، كه‌په‌رله‌مانى دانیمارك برِیارى لێسه‌ندنه‌وه‌ى حه‌سانه‌ى ئه‌ندامێتى له‌په‌رله‌مانتارێك داوه‌به‌هۆى ئه‌وه‌ى لێدوانى ناشرینى دژ به‌ئایینى ئیسلام داوه‌و نیگه‌رانى لاى جالییه‌موسڵمانه‌كان دروست كردووه‌.

ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ناوى (یه‌سبێر لانجه‌بال) ه‌و ئه‌ندامى پارتى گه‌لى دانیماركییه‌و له‌مانگى كانوونى دووه‌مى رابردوو راپۆرتێكى له‌سه‌ر موسڵمانه‌كان بڵاوكرده‌وه‌تێیدا ئه‌وانى به‌خوێن رِێژ ناوبردبوو، ئه‌وه‌ش ببووه‌هۆى نیگه‌رانى لاى جالییه‌موسڵمانه‌كان.

جێگه‌ى باس كردنه‌ئه‌و هه‌ناوه‌ى حكومه‌تى دانیمارك له‌دواى ئه‌وه‌دێت كه‌ئه‌و ووڵاته‌چه‌ندین سوكایه‌تى له‌به‌رامبه‌ر ئایینى ئیسلام و موسڵمانان و پێغه‌مبه‌رى ئیسلام (صلى الله علیه وسلم) ئه‌نجامدا.
سه‌رچاوه‌-كوردیو