1

بابه‌ت: مزگه‌وتێكى مه‌زن له‌ خه‌رتوم كرایه‌وه‌

ئه‌مرۆ مزگه‌وتێكى مه‌زن هاوشێوه‌ی مزگه‌وته‌كانى توركیا له‌ خه‌رتوم كرایه‌وه‌ 

http://kurdup.com/up/uploads/picture/aabe618a0c.jpg

ئه‌مرۆ به‌ ئاماده‌بونى زانا و پیاوانى ئاینى ولاتانى ئیسلامى و جه‌ماوه‌رێكى زۆر له‌ خه‌رتومى پایته‌ختى سودان كۆمه‌لگه‌ى نورى ئیسلامى كرایه‌وه‌ .
ئه‌و كۆمه‌لگایه‌ له‌سه‌ر روبه‌رى 1300 مه‌تر له‌ ناوچه‌ى كافورى به‌ شێوازێكى زۆر سه‌ر سورهێنه‌ر و ناوازه‌ دروست كراوه‌ ..
كۆمه‌لگه‌كه‌ له‌سه‌ر شێوازى هونه‌رى ئیسلامى توركى بنیات نراوه‌ و زیاتر له‌ 4 هه‌زار نوێژگه‌ر ئه‌توانن ئاماده‌ى نویًژه‌كان ببن و قوتابخانه‌یه‌ك و هه‌روه‌ها بازارگه‌یه‌ك له‌ خۆ ده‌گرێت .

شایه‌نى باسه‌ عمر حه‌سه‌ن به‌شیرى سه‌رۆكى سودانى به‌شدارى كردنه‌وه‌ى ئه‌و كۆمه‌لگایه‌ى كرد له‌ كاتى نوێژى هه‌ینى ئه‌مرۆدا .. هه‌روه‌ها ئه‌م كۆمه‌لگایه‌ له‌ سالى 2008 ـه‌وه‌ ده‌ست كراوه‌ به‌ بنیات نانى و ئه‌مرۆ به‌ فه‌رمى له‌ گه‌ل ده‌ست پێكردنى نوێژى هه‌ینىدا كرایه‌وه‌
         سه‌رچاوه‌- kurdiu

2

وه‌ڵام: مزگه‌وتێكى مه‌زن له‌ خه‌رتوم كرایه‌وه‌

[size=16]ئێ وه‌ڵا شتێكی باشه‌ انشاءلله‌ مزگه‌وتی زیاتر ده‌كرێته‌وه‌ و نمونه‌ی زۆر بێت..
ده‌ست خۆش كاك هه‌ڵوێست..
[/size]

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

3

وه‌ڵام: مزگه‌وتێكى مه‌زن له‌ خه‌رتوم كرایه‌وه‌

والله منیش پێم باشه‌ مزگه‌وتی زیاتر بكرێته‌وه‌.
سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت ئایه‌ خان