بابه‌ت: ئه‌وئافره‌ته‌عێراقییه‌ى نزیكه‌ى 13 ملیۆن دۆلارى دزى بوو.گه‌یشته‌وه به‌غدا
ئه‌و ئافره‌ته عێراقییه‌ى برِى نزیكه‌ى 13 ملیۆن دۆلارى دزى بوو له‌به‌یروته‌وه گه‌یشته‌وه به‌غدا
ئێواره‌ى دوێنێ ئه‌و ئافره‌ته گه‌یشته‌وه شارى به‌غدا كه‌تۆمه‌تباره به‌دزینى ملیۆنه‌ها دۆلار، ئه‌و كاته‌ى ناوبراو له ئه‌میندارێتى گشتى شارى به‌غدا كاریكردووه.
به‌پێى هه‌واڵێكى رِۆژنامه‌ى (الشرق الاوسط) ئێواره‌ى دوێنێ (زینه) ئه‌و ئافره‌ته‌ى كه‌تۆمه‌تباره به دزینى نزیكه‌ى 13 ملیۆن دۆلار له‌و كاته‌ى كه‌به‌رپرسى به‌شى ژمێریارى بووه له‌ئه‌میندارێتى گشتى شارى به‌غداو دواتریش بۆ شارى به‌یروتى پایته‌ختى لوبنان رایكردبوو.
هه‌ربه‌پێى هه‌واڵى رۆژنامه‌كه ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان له‌و دزى كردنه هه‌بووه ژماره‌یان 23 كه‌س بووه‌و له‌وانیش حه‌وت كه‌سیان له‌ئه‌ندامانى خێزانى ناوبراون و نۆ كه‌سى تریش له‌فه‌رمانبه‌رانى ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ن.
زینه له مانگى كانوونى دووه‌مى رابردوو له‌لایه‌ن پۆلیسى ئینته‌رپولى نێوده‌وڵه‌تى له‌فرۆكه‌خانه‌ى حه‌یرى ده‌ستگیركرابوو.
جێگه‌ى باس كردنه پێشتر حكومه‌تى به‌غدا داواى له‌حكومه‌تى به‌یروت كردبوو ئه‌و تۆمه‌تباره ته‌سلیم بكاته‌وه، بۆیه ئێواره‌ى دوێنێ ئه‌و تۆمه‌تباره ته‌سلیم به حكومه‌تى عێراقى كرایه‌وه.
سه‌رچاوه-kurdiu