بابه‌ت: مه‌کسیک ٠ – ١ ئۆرۆگوای : هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌که‌ی ئه‌مریکای لاتین بۆ قۆناغی ١٦-
[size=24]ئه‌مڕۆ ئێواره هه‌ردوو یاریه‌که‌ی گه‌ری سێیه‌م و یکلاکهرهوهی جامی جیهانی به‌ڕێوه‌چوون و به‌هۆی کۆتایی هاتنی ئه‌نجامی یاری نێوان فه‌ره‌نسا و باشوری ئه‌فریقا به ١-٢ ، سه‌ره‌ڕای دۆڕانی مه‌کسیک به‌ڵام به جیاوازی گۆڵ پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا و له‌گه‌ڵ ئۆرۆگوای گه‌یشتنه قۆناغی ١٦ی پاڵه‌وانێتیه‌که.
تاکه گۆڵی یاریه‌که له‌لایه‌ن یاریزان لویس سوارێز له خوله‌کی ٤٣ به لێدانی سه‌ر تۆمارکرا و ئۆرۆگوای به کۆکردنه‌وه‌ی ٧ خاڵ پله‌ی یه‌که‌می ده‌سته‌به‌رکرد ، به‌م ئه‌نجامه‌ش ئۆرۆگوای به‌رامبه‌ر دووه‌می گروپی دووه‌م ده‌که‌وێت و مه‌کسیکیش به‌ر یه‌که‌می هه‌مان گروپ ده‌که‌وێت که چاوهڕواندهکرێت ئه‌رژه‌نتین بێت.
شایه‌نی باسه هه‌ڵبژارده‌کانی ئهمریکاباشور تا ئێستا به به‌راورد له‌گه‌ل کیشوه‌ره‌کانی تر له باشترین بارودۆخدان له رووی ئاست و ئه‌نجامه‌وه .[/size]