بابه‌ت: چیرۆكى پێنووسه‌كه ...
[size=16][/size]كورِهكه له باوهگهورهى پرسی:
باوه‌گه‌وره سه‌باره‌ت به چی ده‌نووسیت؟
باوه گه‌وره‌ش وه‌ڵامى دایه‌وه: سه‌باره‌ت به توَ، به‌ڵام گرنتر له‌وه‌ى ده‌ینووسم، ئه‌م پێنووسه‌یه كه پێی ده‌نووسم.
ده‌مه‌وێت كاتێك گه‌وره بوویت، توَش وه‌ك ئه‌م پێنووسه وابیت!
كورِهكه زوَر به سه‌ر سورِمانهوه ته‌ماشایه‌كی پێنووسه‌كه‌ى كرد، به‌ڵام هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تێدا به‌دی نه‌كرد كه له پێنووسی ئاسایی جیای بكاته‌وه.
ئه‌ویش هه‌ر وه‌كوو باقى پێنووسهكانى تره كه بینیویه‌تى!
باوه‌گه‌وره وتى: هه‌ر چوَنێك ده‌ته‌وێت ته‌ماشای بكه، ئه‌وه بزانه له‌م پێنووسه‌دا پێنج تایبه‌تمه‌ندى هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستیان بهێنیت، له ته‌واوى ته‌مه‌نى ژیانتدا ده‌گه‌یته ئارامىء خوَشبهختی: پاشان باوه‌گه‌وره تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێنووسه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه بۆ نه‌وه‌كه‌ی باسكرد:
تایبه‌تمه‌ندى یه‌كه‌م: ده‌توانیت كارى گه‌وره ئه‌نجام بده‌یت، به‌ڵام نابێت هیچ كات له بیرى بكه‌یت كه ده‌سه‌ڵاتێك هه‌یه هیدایه‌تى هه‌ر جوڵه‌یه‌كى توَ ده‌دات. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش ته‌نها خودایه، ئه‌و هه‌موو كات توَ له سه‌ر چاره‌نووسى ویستى ده‌جوڵێنى (ده‌بزوێنێ).
تایبه‌تمه‌ندى دووه‌م: هه‌ندێجار كه ده‌نووسیت ده‌بێت ده‌ستت بكێشیتهوهو له قه‌ڵه‌م داده‌ر سوود وه‌رگریت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هوَى ئه‌وه‌ى كه پێنووسه‌كه هه‌ندێك ماندوو ده‌بێت، به‌ڵام له كوَتایى كاره‌كه‌دا، نووكه‌كه‌ى تیژتر ده‌بێت (ئه‌و شته‌ى كاریگه‌رى هه‌یه‌و به جێی ده‌هێڵێ ئه‌وه‌یه ناسكترو باریكتر ده‌بێته‌وه) بوَیه ده‌بێت بزانى رِهنجء كوَششانێك بگریته ئهستوَ، چونكه ئه‌م ههوڵء تێكوشانهت ده‌بێته هوَى ئه‌وه‌ى كه‌سێكى باشترت لێ ده‌ربچێت.
تایبه‌تمه‌ندى سێیه‌م: پێنووس هه‌میشه كاتى ئه‌وه‌ت ده‌داتێ كه بوَ پاككردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌یه‌ك له پاككه‌ره‌وه سوود وه‌رگریت، بزانه كه چاكردنى یه‌ك كارى هه‌ڵه، كارێكى خراپ نییه، له رِاستیدا بوَ ئه‌وه‌ى چاره‌نووسی خوَت به باشى بپارێزى، گرنگه.
تایبه‌تمه‌ندى چواره‌م: داره‌كه‌ى، یان رِووهكهى ده‌ره‌وه‌ى پێنووسه‌كه گرنگ نییه، ئه‌و خهڵوزهى كه له ناویدایه گرنگه، بوَیه هه‌موو كات ئاگادار به كه بزانه له ناخت‌دا چ باسه.
تایبه‌تمه‌ندى پێنجه‌م: هه‌موو كات شتێك له پاش خوَى جێ ده‌هێڵێت و ده‌مێنێته‌وه، بوَیه بزانه هه‌ر كارێك له ژیانتدا ئه‌نجامی ده‌ده‌یت، په‌رچه كردارێك له توَدا جێ ده‌هێڵێ، هه‌وڵ بده، سه‌باره‌ت به هه‌ر كارێك كه ئه‌نجامی ده‌ده‌یت ، وشیاربهو بزانه چی ده‌كه‌یت.
وهرگێرِانى له فارسییه‌وه...
[size=6]kurdklik[/size]