بابه‌ت: (-( گــــه ر ده تـــــه وێ ! )-)
[size=20]گه‌ر ده‌ته‌وێ
من پێت ناڵێم : عاشقم به ، چونكه عیشق ئاسان نی یه
ده‌ستورێكه له باران و ، ئه‌ویش هه‌روا ئاسان نی یه
من پێت ناڵێم : هۆگرم به ، گه‌ر هۆگری گوڵ نه‌بوو بی
له‌خه‌یاڵتا ، ئه‌ستێره بم ، ئه‌گه‌ر جارێ گوڵ نه‌بوو بی
نا گوڵه‌باخ ، من پێت ناڵێم : بانگی عه‌شق له‌سنگتا بێ
دوو شه‌مامه‌ی ، توخمی ئاگر ، بۆ ده‌ستی من له‌ده‌ستا بێ
نا گوڵه‌باخ ، وه‌ختێ ده‌ڵێم : بارانم به ، له‌ئاوم نێ
وه‌ك فرمێسكی نیوه شه‌وی خۆشه‌ویستی له‌چاوم نێ
گه‌ر ده‌ته‌وێ هۆگرم بی .. هۆگرت بم هه‌تاكو سه‌ر
له‌گه‌ڵ منا به‌دڵ بۆنی .. چرۆ بكه هه‌تاكو سه‌ر
هیچ زمانێ ، وه‌ك زمانم .. گوڵ ناهێنێ رِاستت ده‌وێ
هیچ رِاوچیه‌ك ، وه‌ك زمانم .. رِاو ناهێنێ رِاستت ده‌وێ
ئیسماعیل خورماڵی [/size]