بابه‌ت: به جارێ ماڵی وێرانم ئه‌ویشم چــــوو ئهمیشـــم چوو
[size=16]گولێکم بوو له دونیادا، شـــــــکۆفهی بـاغی رهعنـــایی
له داخی په‌رچه‌می شێواو، له نیو بازاری ڕیســـوایی
وه‌کو بولبول به روح و دڵ، شه‌ووڕۆژ بوومه سه‌ودایی
ههمووعومریعهزیزم چوو، لهسهرخهندێک به‌خۆرایی
به جارێ ماڵی وێرانم ئه‌ویشم چــــوو ئهمیشـــم چوو
ئه‌من وهکپهرچهمی جانان، ئه‌من وهکنهرگسییـارم
له‌لایی خاو‌و ســـهرگهردان، له‌لایی مهســـــت وبیمارم
بڵا بگریم بنالێــــنم که‌وا تێکچـــوو ســــــــــهرو کارم
دڵم دانا له رێی دڵبه‌ر، نهدڵبهر بوو، نه دڵــــــدارم
به جارێ ماڵی وێرانم، ئه‌ویشم چــوو ئه‌میشم چوو
گولێکـــــم بوو له باغی دڵبهریدا.، ماهـی کهنـــعانی
دڵێکم بوو، له ڕیزه‌ی عاسقان، مه‌جنوون به ســوتانی
دڵی بـــردم، فریوی دام، به مــاچی لێـــــوی مه‌رجانی
ئه‌سیری ئیلتفاتی ســه‌ر، زمانی بووم و نهمــــــزانی
به جارێ ماڵی وێرانم، ئه‌ویشم چـوو ئهمیشـم چوو
به‌ئاوی چاو، بهخـوێنیدڵ، به سه‌عیی ڕوحیشیرینم
غهزالێکم لـه داوا خست، ئافه‌تی دڵ، غـارهتی دینم
هه‌تا چـــووم چــــاوهکانی ماچبکه‌م، تاوێکی بیبینم
له‌ده‌ستم چوووهکو دڵ، بووبه‌مایه‌ی شێوه‌ن و شینم
به جارێ ماڵی وێرانم، ئه‌ویشم چــوو ئه‌میشم چوو
خــوداوهندا، خــــوداوهندا، پهشــــــیمانم، پهشـــــــیمانم
به کاری ئاخه‌ره‌ت نایه‌م، عه‌جه‌ب ئالوده دامــــانم
به‌باری مهعسـییهت، شه‌رمه‌نده‌و، چاوپڕ له گریانم
نه دینم بوو، نه دونیاگهر، نهکێشی خه‌ت بهدیـوانم
به جارێ ماڵیوێرانم، ئه‌ویشم چـــوو ئهمیشـم چوو
وه‌فایی، ، منشههێنیقهومیچاوبازانی شـاهانبووم
گههیبولبولگههیتوتی، گههیمورغیغهزهلخانبووم
به‌ئومێدی عهزیزودوور، له‌چاوانم، پیریکهنعانبـووم
به جارێ ماڵی وێرانم، ئه‌ویشم چــوو ئه‌میشم چوو[/size]
وه‌فایی
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم