بابه‌ت: یاریه‌كی تێنسی سه‌رزه‌وى 3 رۆژه به‌رده‌وامه‌و كۆتایی نه‌هاتووه
[size=16]سه‌یروسه‌مه‌ره/ یاریه‌كی تێنسی سه‌رزه‌وى 3 رۆژه به‌رده‌وامه‌و كۆتایی نه‌هاتووه
یاری نێوان نیكۆلا ماهۆی صربیو جۆن ئیسنه‌ری ئه‌مریكی له تێنسی سه‌رزه‌ی سه‌رجه‌م ژماره پێوانه‌ییه‌كانی شكاند‌و بووه درێژترین یاری له مێژودا.
له‌یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانیه‌تی ویمبڵدۆن بۆ تێنسی سه‌رزه‌وی، سێهه‌مین پاڵه‌وانیه‌تی له 4 پاڵه‌وانیه‌تیه گه‌وره‌كه‌ی جیهان، هه‌ردوو یاریزانی صربی ماهۆو ئیسنه‌ری ئه‌مریكی روبه‌روی یه‌كتر بونه‌وه، ئه‌م یاریه هه‌موو لایه‌كی توشی سه‌رسورمان كرد، پاش ئه‌وه‌ی له دوو رۆژی رابروو كۆتایی نههاتو ئه‌مرۆش ئه‌و یاریه به‌رده‌وامه.
یاریه‌كه رۆژی 3 شه‌ممه ده‌ستی پێكردووه، ئیسنه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می به‌ئه‌نجامی (6-4) برده‌وه، پاشان ماهۆ دووهمو سێهه‌می به‌ئه‌نجامی ( 6-3)و (7-6) برده‌وه، كۆمه‌ڵه‌ی چوراهرمیش له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئیسنه‌ر كۆتایی هات به‌ئه‌نجامی (7-6) پاش ئه‌مه سه‌رپه‌رشتیارانی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه بریارندا یایهكه رابگرن به‌هۆی تاریكی یاریگاكه‌وه.
هه‌ردوو یاریزانه‌كه رۆژی چوارشه‌ممه جارێكی تر روبه‌روی یه‌كتر بونه‌وه بۆ ته‌واوكردنی یاریه‌كه له كۆمه‌ڵه‌ی پێنجهمو كۆتایی، به‌ڵام هیچ یه‌كێكیان نه‌یتوانی یاریه‌كه بباته‌وه تاوه‌كو ئه‌نجامی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه گه‌یشته 59 گێم بۆ هه‌رلایه‌كیان، له‌به‌ر ئه‌وه به‌هۆی تاریكیه‌وه جارێكی تر یاریه‌كه راوهستێنرایهوهو خرایه ئه‌مرۆ بۆ ته‌واو كردنی پاشماوه‌ی یاریه‌كه.
ئه‌م دوو یاریزانه ناویان چووه مێژووه‌وه پاش ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ژماره‌كانیان شكاند به‌وه‌ی ماوه‌ی 10 كاتژمێر یاریه‌كه به‌رده‌وامی كێشاوه، له‌كاتێكدا ژماره‌ی پێوانه‌یی 6 كاتژمێر‌و 33 خوله‌كه.
سه‌رچاوه-KURDIU
[/size]