بابه‌ت: سعودیا .. گه‌نجێك به جلوبه‌رگی ئافره‌تانه‌وه ده‌ستگیركرا
Peyamner – له ریازی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعودیا گه‌نجێكی سی ته‌مه‌ن ساڵ به جلوبه‌رگی ئافره‌تانه‌وه ده‌ستگیركرا كه به‌و جلانه‌وه خۆی به ئاهه‌نگێكی بووك گواستنه‌وه و تایبه‌ت به ئافره‌تان داكردبوو.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه، ئه‌و گه‌نجه به جله ئافرهتانییهكهی به‌شداری له ئاهه‌نگه‌كه‌دا كردووه و دوای ته‌واوبوونی ئاهه‌نگه‌كه‌ش هۆڵه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه.
ئه‌و گه‌نجه كاتێك ئاشكرابووه، دوای ئه‌وه‌ی به‌شی عه‌مه‌لیاتی پۆلیسی فریاكه‌وتن ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه هاوڵاتییه‌ك پێی راگه‌یاندوون ده‌رنگانێكی شه‌و ئافره‌تێك له هۆڵی ئاهه‌نگێڕان به ته‌نها ده‌رچووه و رووه‌و رۆژئاوای شاری ریاز به‌رێكه‌وتووه و گومان ده‌كرێت ئافره‌ت نه‌بێت و پیاو بێ جلوبه‌رگی ئافره‌تانی پۆشی بێت، چونكه دوای ده‌رچوونی له هۆڵه‌كه ئۆتۆمبێله‌كه‌شی زۆر به‌خێرایی لێخوڕیوه.
هاوڵاتییه‌كه ره‌نگ و جۆری ئۆتۆمبیله‌كه‌شی به پۆلیس داوه، دوای ئه‌وه‌ی پیاوه به‌جلوبه‌رگی ئافرهتانییهكه كه‌وته دوای هێزه‌كانی پۆلیسی شاری ریاز و له كاتی دابه‌زاندنی هه‌وڵی راكردنی داوه، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی بۆی ده‌رباز بێت ده‌ستگیریان كردووه.
به‌و جۆره‌ی پۆلیس ئاشكرایكردووه، دوای پشكنینی ئه‌و پیاوه ده‌ركه‌وتووه سه‌رتاپای جله‌كانی له‌به‌ری كردووه هه‌ر هه‌مووی، بگره جله‌كانی ژێره‌وه‌شی هه‌ر ئافرهتانهبوون و له ناو ئۆتۆمبیلهكهشیدا سه‌رپۆشێكی ئافره‌تانه‌ی تێدابووه.
هه‌رچه‌نده ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان و هۆكاری ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام پۆلیسی ریازی پایته‌ختی سعودیا هاوڵاتیانی له‌و جۆره ره‌فتاره ئاگادار كردۆته‌وه كه له هۆڵی ئاههنگێڕانهكان ئاگاداری ئه‌و جۆره كه‌سانه بن.