1

بابه‌ت: زیادبوونی کێش ده‌بێته‌ هۆی توش بوون به‌ شه‌کره

[size=16]توێژینه‌وه‌ییه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند  زیادبوونی کێشی مرۆڤ له‌ ناوچه‌ی که‌مه‌ر  به‌تایبه‌تی له‌سه‌روی په‌نجا ساڵی  ده‌بێته‌ هۆی توش بوونی مرۆڤ به‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ له‌ جۆری دووه‌م ، دوای ئه‌نجامدانی به‌روارد له‌ نێوان ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ته‌مه‌نیان له‌ سه‌روی په‌نجا سالیه‌  ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ کێشی له‌شیان زۆره‌ و زیاد ده‌کات زیاتر توشی نه‌خۆشی شه‌کره‌ هاتوون له‌ جۆری دووه‌م به‌ به‌روارد له‌گه‌ل ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ کێشی له‌شیان زیاد نیه‌ و له‌ بارێکی ئاساییدان ، به‌پێی گوته‌ی پزیشکه‌کانی به‌شدار بوو له‌م توێژینه‌وه‌ییه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ته‌مه‌نیان ده‌گاته‌ 65  ساڵ و کێشی له‌ شیان زیاده‌ ده‌بێتههۆی توش بوونیان به‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری دووه‌م و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ به‌ هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه‌ بمرێت و گیا له‌ ده‌ست بدات ، ئه‌مه‌ش له‌ رێگه‌ی دروست بوونی نارێکی له‌ دڵ و یان توش بوون به‌ نه‌خۆشی دڵ له‌ هه‌مان کاتدا که‌ په‌یوه‌ندیه‌کی پته‌و هه‌یه‌ له‌ نێوان دڵ و نه‌خۆشی شه‌کره‌ ، له‌لایه‌کی تر پزیشکه‌کان ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه‌ که‌ په‌یوه‌ندیه‌کی پته‌و هه‌یه‌ له‌ نێوان زیادبوونی کێش و ناوچه‌ی که‌مه‌ر و نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری دووه‌م ، بۆیه‌ راگرنت کێش له‌م ته‌مه‌نه‌ ئه‌بێته‌ هۆی پارێزگاری کردن له‌ خودی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی توشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ نه‌بێت ، بۆیه‌ قه‌له‌وی یه‌کێکه‌ له‌و رێگایانه‌ی که‌ ده‌بێته‌ هۆی توش بوونی مرۆڤ به‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری دووه‌م  ، به‌تایبه‌تی زیادبوونی کێش له‌ ناوچه‌ی که‌مه‌ر ، بۆیه‌ پزیشکه‌کان هۆژداریان دا به‌وه‌ی که‌ مرۆڤ پێویسته‌ له‌ دوای ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵی خۆی بپارێزێت له‌ خواردنی چه‌وری و ئه‌و خواردنانه‌ی که‌ ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی کێش و قه‌له‌وی و راگرتنی کێشی له‌شی بۆ دوور بوون له‌م جۆره‌ نه‌خۆشیه‌ ،
[/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/76a8931a07.jpg
س\كوردژین