1

بابه‌ت: گه‌رده‌ لوله‌كه‌ی هه‌ولێر قوه‌جه‌ویه‌شی برد

یانه‌ی هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا به‌سه‌ر یانه‌ی قوه‌جه‌ویه‌
له‌میانی یارییه‌كانی خولی پله‌ نایابی عێراق بۆتۆپی پێ له‌جه‌وله‌ی14
له‌قۆناغی دووه‌م ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له‌سه‌ریاریگای یانه‌ی قوه‌جه‌ویه‌ هه‌ردوو
یانه‌ی هه‌وڵیر و قوه‌جه‌ویه‌ روبه‌روی یه‌ك بوونه‌وه‌ كه‌تێدا یانه‌ی هه‌ولێر
سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا له‌گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا له‌خوله‌كی 46 یاریزان
یاسرره‌حه‌ت توانی گۆڵی یه‌كه‌م تۆمار بكات گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ به‌گۆڵیك
له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی هه‌ولێر كۆتایی هات له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌شدا
گۆرانكاری به‌سه‌ر یارییه‌كه‌نه‌هات و یارییه‌كه‌ش به‌ئه‌نجامی گۆڵیكی بێ به‌رامبه‌ركۆتایی
هات له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی هه‌ولێر به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر خاڵه‌كانی به‌رزبۆوه‌
بۆ 73 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می قایمتر كرد یانه‌ی قوه‌جه‌ویه‌ش به‌كۆكردنه‌وه‌ی 69 خاڵ هه‌ر له‌پله‌ی
دووه‌م مایه‌وه‌

نوسه‌ر:سانی ناصیح

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: گه‌رده‌ لوله‌كه‌ی هه‌ولێر قوه‌جه‌ویه‌شی برد

سه‌ره‌تا هیوای زوو چاک بونه‌وه‌ بۆ کاک سه‌رهه‌نگ ده‌خوازم چونکه‌ له‌م یاریه‌ توشی پێکان هات ، سه‌رکه‌وتنه‌که‌ پیرۆز ده‌که‌م له‌ هه‌موو هانده‌رانی یانه‌که‌مان.
ده‌ست خۆش کاک سانی گیان.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !