بابه‌ت: بۆ عیشق نواندن به‌رامبه‌ر به خوا ...
ئیلاهی! تۆ هه‌میشه و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ مندایت و له بچووكترین كاره‌كانم به‌ئاگایت، كه‌وابوو هیدایه‌ت و رینماییم بكه و له زه‌ره‌ر و زیانه‌كان بمپارێزه..
خوایه گیان! تۆ هه‌میشه و به‌رده‌وام به‌رامبه‌ر به من عیشق و خۆشه‌ویستیت نواندووه و منت خستووه‌ته به‌ر لوتف و سۆز و میهرى خۆته‌وه، ده‌سا خوایه‌گیان دڵیشم به شێوه‌یه‌ك له عیشق و خۆشه‌ویستى خۆت كه‌یل و لێوان‌لێو بكه، كه ته‌نهاو ته‌نها به‌دواى ره‌زامه‌ندیی تۆدا بگهرِێم..
ئیلاهی! تۆ هه‌میشه و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ مندایت و له بچووكترین كاره‌كانم به‌ئاگایت، كه‌وابوو هیدایه‌ت و رینماییم بكه و له زه‌ره‌ر و زیانه‌كان بمپارێزه..
په‌روه‌ردگار! ئومێده‌وارم كه لوتف و سۆزى تۆ، من له كۆت و به‌ندی نیاز و پێویستى به هه‌ركه‌س و شتێكى غه‌یرى خۆت ئازاد بكات و، دۆستایهتیشت من له ترس و بیمی زویری و دڵرِهنجانی كه‌سانی دیكه ده‌رباز بكات..
یارِهب! بمخه‌ره سه‌ر ئه‌و رێباز و رێگه‌یه‌ى كه هه‌میشه و به‌رده‌وام شه‌یدا و عاشق بم و له‌خزمه‌تتدا بم، تاوه‌كو به‌م شێوه‌یه چێژ و خۆشی عیشقی تۆ و شیرینی له‌گه‌ڵ تۆ بووندا ئه‌زموون و تاقی بكه‌مه‌وه..
بۆ عیشق و نواندن به‌رامبه‌ر به ئه‌وانی تر
خوایه‌گیان! تۆ له قورئان و كتێبه پیرۆزهكهتدا فێرت كردم كه هه‌موو كاره باشه‌كان ـ بهبىَ هه‌بوونى عشیق ـ نرخ و بایه‌خێكیان نییه، كه‌وابوو دڵم كه‌یل و لێوان‌لێو بكه له عیشقی خۆت، تاوه‌كو منیش بتوانم عاشقی هه‌موان بم..
په‌روه‌ردگار! یارمه‌تیم بده تاوه‌كو ئه‌م عیشقه له ره‌فتار و ههڵسوكهوتمدا ره‌نگ بداته‌وه و جیلوه بكات..
ئیلاهی! فێرم بكه تاوه‌كو به عیشقه‌وه ته‌ماشای خه‌ڵكی بكه‌م، كه خۆم چه‌نێك خه‌تابار و ههڵهكارم.. تاوه‌كو له‌ئاست هه‌ڵه‌كانى ئه‌واندا چاو دابخه‌م خاكییانه و به ته‌وازوعه‌وه له‌گه‌ڵیاندا ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌م..
یا رِهب! فێرم بكه و نیشانم بده كه ـ له‌برى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكی تاوانبار و مه‌حكوم بكه‌م ـ چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك هاوكارییان بكه‌م و یارمه‌تییان بده‌م..
خوایه‌گیان! بیرم بخه‌ره‌وه و هۆشیارم بكه‌ره‌وه كه هه‌ڵه‌كردن چه‌ند كارێكی ئاسانه.. هه‌روه‌ها دوورم بخه‌ره‌وه و بمپارێزه له‌وه‌ى كه له‌باره‌ى خه‌ڵكییه‌وه به‌دگومان بم..
ئیلاهی! ئومێده‌وارم كه بتوانم به دۆستایه‌تى و هاورِێیهتى و هاوده‌ردانی یارمه‌تى كه‌سانی دیكه بده‌م..
بۆ ئه‌وه‌ى خۆپه‌رست نه‌بین
خوایه‌گیان! ژیانی پێغه‌مبه‌ره‌كانت ـ سه‌لامى خوایان لێ بێ ـ چاكترین نموونه‌ى عیشق نواندنه به‌رامبه‌ر به مرۆڤه‌كان، ده‌سا خوایه‌گیان! ده‌رباز و رزگارم بكه له ده‌ستى خۆپه‌رستى و بمپارێزه له‌وه‌ش كه ته‌نها له بیر و خه‌می خۆمدا بـ‌م..
په‌روه‌ردگار! فێرم بكه ئه‌و كه‌سه‌ى كه خه‌ڵكی خۆشدهوىَ، شادتر و خۆشحاڵتره له‌و كه‌سه‌ى كه هه‌موو شتێكی ته‌نها بۆ خۆى دهوىَ..
ئیلاهی! فێرم بكه كه چۆن له هاوكاریكردن و یارمه‌تیدانى كه‌سانی دیكه‌دا شادی و خۆشحاڵی ده‌ست بخه‌م و بهبىَ هیچ چاوهرِوانییهك چاكه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌م..
بۆ پشتبه‌ستن به خوا
خوایه‌گیان! تۆ هێنده ده‌سه‌ڵاتدار و به‌توانایت، كه ئه‌م دونیایه‌ت دروست كردووه و منیشت له‌ناویدا جێ كردووه‌ته‌وه..
په‌روه‌ردگار! كێشه و گرفته‌كانى من بچووكن، به‌ڵام هه‌ر به‌و بچووكییهش به‌شێكن له به‌رنامه گه‌وره‌كه‌ى تۆ و هه‌ر بۆ خۆیشت له بیر‌و خهمماندایت، یارمه‌تیم بده تاوه‌كو نیگه‌ران و په‌رێشان نه‌بم و ته‌نها پشت به تۆ ببه‌ستم..
ئیلاهی! كارێك بكه تاوه‌كو هه‌میشه و به‌رده‌وام هه‌ست به حزورت بكه‌م و ئه‌وه بزانم كه هیچ شتێك ناتوانێت من له تۆ جیا بكاته‌وه..
یارِهب! هیدایه‌ت و رێنماییم بكه و فێرم بكه كه چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك پشت به تۆ ببه‌ستم و باوهرِ و متمانه‌ت پێ بكه‌م..
بۆ باوهرِدارى
خوایه‌گیان! له‌م دونیایه‌دا شتانێكی زۆر هه‌ن كه من تواناى ده‌رك و تێگهیشتنیانم نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانم كه له دوارِۆژدا هه‌موو راز و نهێنییه‌كانم بۆ ئاشكرا ده‌بن..
په‌روه‌ردگار! داوات لێ ده‌كه‌م هه‌رشتێك كه پێویسته، ئێستا بیزانم بۆم رۆشن و ئاسانی بكه‌یت، هه‌روه‌ها داوات لێ ده‌كه‌م كه په‌یامه‌كه‌م نیشان بده‌یت و له ئه‌نجامدان و جێبه‌جێكردنیشیدا یارمه‌تیم بده‌یت..
ئیلاهی! نورێكم پێ ببه‌خشه، كه به‌هۆیه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵگرم..
یارِهب! به‌هۆى رۆحی پاك و بێگهردتهوه ـ كه هیدایه‌ت و رێنماییم ده‌كات ـ شوكر و سوپاست ده‌كه‌م..
jamil ali.com