بابه‌ت: دۆزینه‌وه‌ی قاچێک له مێشکی منداڵێک‌دا !
دوای پشکنینێکی میکرۆسکۆپی بۆ منداڵێکی ته‌مه‌ن 3 ڕۆژ به ناوی "سام ایسکۆیبێڵ" قاچێک له ناو مێشکیدا دۆزرایه‌وه، ئه‌وه‌ش پزیشکه ئه‌مه‌ریکیه‌که‌ی سه‌رسام کرد.
ماڵپه‌ری KLA News.com باسی ئه‌وه‌ی کرد، دکتۆر "پۆڵ گراپ" که کار له نه‌خۆشخانه‌ی "مێمۆڕیاڵی منداڵان" ده‌کات له ناوچه‌ی کۆلۆرادو سپرینگز، ده‌ستی به نه‌شته‌رگه‌ری کرد بۆ منداڵه به مه‌به‌ستی لابردنی لووێک له مێشکیدا به‌ڵام قاچێک و چه‌ند به‌شێک له ڕیخۆڵه‌شی به‌دی کرد له مێشکیدا. ئه‌وه‌ی شاییه‌نی باسه نه‌شته‌رگه‌رێکه به سه‌رکه‌وتوویی ئه‌نجام درا له له 3 ئۆکتۆبه‌ردا.
دکتۆره‌کان حاڵه‌تی "سام"یان به سه‌یرترین و شازترین حاڵه‌تی پزیشکی باس کرد له مێژووی پزیشکدا.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه کاتێک دایکه‌که سکی پڕ بوو به "سام" سۆناری بۆ کرابوو له هه‌فته‌ی 41 دا و تێبینی ئه‌وه‌یان کرد که منداڵه‌که‌ی کێشه‌ی هه‌یه له مێشکیدا و دکتۆره‌کان بڕیاڕی ئه‌وه‌یان دا که نه‌شته‌رگه‌ری بۆ دایکه‌که بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌کی ده‌ربکه‌ن چونکه منداڵه‌که‌ی له مه‌ترسیدا بوو.
ئێستا منداڵه‌که سه‌لامه‌ته و ژیانی خۆی ده‌باته سه‌ر له‌گه‌ڵ دایک و باوکی‌دا.
س: کوردین
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !