بابه‌ت: یادی چله‌ی ماته‌مینی عرفان زه‌نگه‌نه‌دا به‌رِێوه‌ده‌چێت
كه‌رنه‌ڤاڵێك له یادی چله‌ی ماته‌مینی عرفان زه‌نگه‌نه‌دا به‌رِێوه‌ده‌چێت
له ژێر ناونیشانی "گرِِی كه‌ركوك له دڵیا بوو...چوار چرای پێ هه‌ڵكرده‌وه"، كه‌رنه‌ڤاڵی چله‌ی ماته‌مینی عرفان زه‌نگه‌نه كه‌سایه‌تی خه‌مخۆی بواری هونه‌ر، به‌رِێوه‌ده‌چێت.
برِیاروایه له 28 حوزه‌یران، له هۆڵی پێشه‌وای له هه‌ولێر، به به‌شداری چه‌ندین كه‌سایه‌تی له بواره‌كانی سیاسی، رۆشنبیری و هونه‌ری و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، رێوره‌سمی چله‌ی ماته‌مینی عرفان زه‌نگه‌نه خاوه‌نی كۆمپانیا چوارچرا بۆ به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ری به‌رِێوه‌بچێت.
سه‌فین ساڵح ئه‌ندامی كارای كۆمیته‌ی سه‌رپه‌رشتی چله‌ی ماڵئاوایی له عیرفان زه‌نگه‌نه له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گووتی "دوای ئه‌وه‌ی عرفان زه‌نگه‌نه له به‌رواری 22 ئایاری ئه‌مساڵ گیانی پاكی به‌خشیه كوردستان، به‌م بۆنه‌یه‌وه وه‌ك و وه‌فایه‌ك كه شایسته‌ی مه‌زنیه‌تی و گه‌وره‌یی ئه‌م مرۆڤه‌یه، به پێویستمان زانی وه‌ك ئه‌ركێكی سه‌رشانمان كه‌رنه‌ڤاڵێكی بێ وێنه‌ی هونه‌ری بۆ ئه‌نجام بده‌ین".
گووتیشی "له‌و كه‌رنه‌ڤاله‌دا به‌بۆنه‌ی چله‌ی ماته‌مینی زه‌نگه‌نه، فیلمێكی دۆكیۆمێنتی له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سینه‌ما ئاماده‌كراوه و كۆرِاڵێك كه تێیدا 100 گۆرانیبێژ له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و ده‌روه‌ی كوردستان به یه‌ك هه‌ناسه گوزارشت له جوانییه‌كانی ئه‌م مرۆڤه مه‌زنه ده‌كه‌ن و چه‌ندین كه‌سایه‌تی له بواری جیا جیا خه‌لاَتی رێزلێنانی هونه‌ری عیرفان زه‌نگه‌نه بۆ داهێنانی هونه‌ری پێ ده‌به‌خشرێت".
ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵه به‌بۆنه‌ی چله‌ی ماته‌مینی عرفان زه‌نگه‌نه، كاتژمێر10:30 سه‌ر له به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه به‌رِێوه‌ده‌چێت و یه‌ك رۆژ ده‌خایێنێت.