1

بابه‌ت: شاراپۆڤا سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانیه‌تی وێمبلدۆن

http://www.hakary.net/up//uploads/images/hakary-up8c81302c48.jpg
كچه‌ یاریزانی رووسی (ماریا شاراپۆڤا) حه‌ڤده‌می ریزبه‌ندی جیهانی سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانیه‌تی (وێمبلدۆن) بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی كچان.

كچه‌ یایزانی رووسی (ماریا شاراپۆڤا) شانزده‌می ریزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه‌ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر كچه‌ یاریزانی چیكی (باربۆرا ئستریكۆڤا) به‌ ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، كۆمه‌ڵه‌كانیش (7-5 ، 6-3).

كچه‌ یاریزانی ئه‌مه‌ریكی (سیرینا ولیامز) یه‌كه‌می ریزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه‌ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر كچه‌ یاریزانی سلۆڤاكی (دۆمێنیكا سیبۆلكۆڤا) به‌ ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، كۆمه‌ڵه‌كانیش (6-0 ، 7-5).

كچه‌ یاریزانی ئه‌مه‌ریكی (ڤینۆس ولیامز) دووه‌می ریزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه‌ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر كچه‌ یاریزانی رووسی (ئه‌لیسا كلیپانۆڤا) به‌ ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، كۆمه‌ڵه‌كانیش (6-4،  6-2).

كچه‌ یاریزانی دانیماركی (كارۆلین فۆزنیاكی) سێیه‌می ریزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه‌ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر كچه‌ یاریزانی رووسی (ئانستازیا پاڤلیشینكۆڤا) بیست و نۆیه‌می ریزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه‌ به‌ ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، كۆمه‌ڵه‌كانیش (7-5، 6-3).

كچه‌ یاریزانی پۆڵه‌ندی (ئه‌نیسكا رادڤانیسكا) حه‌وته‌می ریزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه‌ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر كچه‌ یاریزانی ئیتالی (ساره‌ ئیرانی) سی و دووه‌می ریزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه‌ به‌ ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، كۆمه‌ڵه‌كانیش (6-3، 6-1).
كچه‌ یاریزانی ئیتالی (فلاڤیا بینیتا) ده‌یه‌می ریزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه‌ دۆرا به‌رامبه‌ر به‌ كچه‌ یاریزانی چیكی (كلارا زاكۆبالۆڤا) به‌ ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، كۆمه‌ڵه‌كانیش (6-3، 6-3).

كچه‌ یاریزانی چینی (نـــا لــــی) نۆیه‌می ریزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیته‌ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر كچه‌ یاریزانی رووسی (ئانستازیا رۆدیۆنۆڤا) به‌ ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، كۆمه‌ڵه‌كانیش (6-1، 6-3).

كچه‌ یاریزانی رووسیای سپی (فیكتۆریا ئازارینكا) چوارده‌می ریزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه‌ دۆرا به‌رامبه‌ر به‌ كچه‌ یاریزانی چیكی (پیترا كڤیتۆڤا) به‌ ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ، كۆمه‌ڵه‌كانیش (7-5 ، 6-0).

Peyamner