1

بابه‌ت: سـه‌یـركـردنـی تـه‌لـه‌فـزیـۆن تـه‌مـه‌ن كـورتـده‌كـاتـه‌وه‌

http://www.hakary.net/up//uploads/images/hakary-upf77aa92ff2.jpg
P توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێ ده‌ریخستووه‌؛ سه‌یركردنی به‌رده‌وامی ته‌له‌فزیۆن، ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی مرۆڤ، ته‌نانه‌ت ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ش، كه‌ ته‌ندروستییه‌كی باشییان هه‌یه‌.


ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌كانی به‌ریتانیا له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، مرۆڤ هه‌ر یه‌ك كاتژمێر له‌ به‌رامبه‌ر ته‌له‌فزیۆن دابنیشێت و سه‌یری بكات؛ ئه‌گه‌ری مردنی به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به‌ رێژه‌ی حه‌وت له‌ سه‌دا، زیاتر ده‌بێت.


له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌" ئه‌وانه‌ی رۆژانه‌ چوار كاتژمێر سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن مه‌ترسیی مردنییان به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ بۆ رێژه‌ی 28 له‌سه‌دا به‌رز ده‌بێته‌وه‌".


توێژه‌رانی به‌شی په‌تا له‌ ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌كانی به‌ریتانی ماوه‌ی 10 ساڵ توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 13 هه‌زار و 197 كه‌س كرد، كه‌ هه‌موویان خاوه‌نی ته‌ندروستییه‌كی باش بوون و له‌ ناوه‌رِاستی ته‌مه‌نی خۆیاندابوون؛ له‌ میانه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا 373 كه‌سیان كۆچی دواییانكرد".


توێژینه‌وه‌كه‌، له‌ هه‌رێمی نورفولكی به‌ریتانی ئه‌نجامدراوه‌؛ ده‌ریخستووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌موویان به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵه‌وه‌، كۆچی دواییانكردووه‌ 


زانایان له‌وبرِوایه‌دابوون هه‌شت له‌ سه‌دی ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆچی دواییان كردووه‌ ده‌یانتوانی له‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ دووربكه‌ونه‌وه‌؛ ته‌نها به‌ مه‌رجی ئه‌وه‌ی؛ رۆژانه‌ ماوه‌ی سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن، له‌ چوار كاتژمێره‌وه‌ كه‌مبكه‌نه‌وه‌ بۆ ته‌نها یه‌ك كاتژمێر
PNA