بابه‌ت: ناوى ده‌رگاكانى به‌هه‌شت و ماناكه‌ى به‌كوردى
به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
پێشه‌كى باوهرِمان به‌وه هه‌یه كه به‌هه‌شت چه‌ند ده‌رگایه‌كى هه‌یه‌وه له چه‌ندین فه‌رمووده‌ى (صحيح) دا ئه‌وه‌هاتووه ،
(عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال إذا جا‌ء رمضان فتحت أبواب الجنة)رواه البخاري برقم (1898) .
وه له حهدیسى ئیمامى موسلیمدا ئه‌وه هاتووه كه‌به‌هه‌شت هه‌شت ده‌رگاى هه‌یه له باسى ئه‌وه‌ى هه‌ركه‌س دواى ده‌ست نوێژگرتن بڵێ : (أشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له وأشهد أن محمداً عبده ورسوله) ئه‌فه‌رموێ (إلا فتحت له أبواب الجنة الثمانية يدخل من أيّها شا‌ء) رواه مسلم (234/209/1) .بۆ ناوى ده‌رگاكانیش ئه‌م ناوانه هاتوون :
1- (...فمن كان من أهل الصلاة دُعي من باب الصلاة ومن كان من أهل الجهاد دُعي من باب الجهاد ومن كان من أهل الصدقة دُعي من باب الصدقة ومن كان من أهل الصيام دُعي من باب الصيام و باب الرّيان...)رواه البخاري برقم (3666) .
له‌م فه‌رمووده‌یه ناوى چوار ده‌رگایان هاتووه إبن حجر ئه‌ڵێ : پێنجه‌میان ده‌رگاى (حه‌ج)ه چونكه حه‌جیش پایه‌یه‌كى گه‌وره‌یه له پایه‌كانى ئیسلام ، وه ده‌رگا بۆ ئه‌وانى تر هه‌بێت بێ گومان بۆ ئه‌میش ده‌رگایه‌ك هه‌یه. شه‌شه‌م ده‌رگاى(الكاظمين الغيظ والعافين عن الناس) حه‌وته‌م : ده‌رگاى (الأيمن) باب المتوكلین - ده‌رگاى ئه‌وانه‌ى لێیه‌وه به‌بێ لێپرسینه‌وه و سزا ده‌چنه ژووره‌وه . هه‌شته‌م ده‌رگاى (ذكر) له‌وانه‌یه هه‌شته‌م ده‌رگاى زانستیش بێت زانایان هه‌موویان ئه‌مه‌یان باسكردووه. برِوانه فتح الباري به‌رگى 7 لاپهرِه
ناوى ده‌رگاكان به كوردى
1- ده‌رگاى نوێژ
2- ده‌رگاى زه‌كات
3- ده‌رگاى رِۆژوو
4- ده‌رگاى جیهاد
5- ده‌رگاى حه‌ج
6- ده‌رگاى لێبوردن له‌خه‌ڵك
7- ده‌رگاى پشت به‌ستن به‌خوا
8- ده‌رگاى یادكردنى خوا یان ده‌رگاى زانست .
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا موسڵمانان بۆیان هه‌یه له هه‌موو ده‌رگاكانى به‌هه‌شته‌وه بچنه ژووره‌وه؟ ئیمامى ئه‌بو به‌كر (خواى لێ رِازى بێ ) ئه‌م پرسیاره‌ى له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) كردووه (فهل يدعى أحد من تلك الأبواب كلها) واته : ئایا كه‌س له موسڵمانان له هه‌موو ده‌رگاكانه‌وه بانگ بكرێت و لهههموویانهوه بچێته ژووره‌وه؟ فه‌رمووى : به‌ڵێ بۆ كه‌سێ ئه‌و سیفاتانه‌ى تیادا كۆبێته‌وه.
ئه‌و بانگ لێكردنهش بۆ رِێزلێنانه ئه‌گینا هه‌ر له‌یه‌ك ده‌رگاوه ئه‌چێته ژووره‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌ڵگرى هه‌موو سیفه‌ته‌كان بێت ده‌توانێت له ههركامیانه خۆى بیه‌وێت بچێته ژووره‌وه.
هيوادارم سودى ليوةر بكرن