بابه‌ت: مه‌سعود ئۆزیل:من کوردم
[size=16]مه‌سعود ئۆزیل یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له که‌ناڵی جه‌زیره ڕیازیهوه کورد بوونی خۆی ئاشکرا کرد و وتی"من کوردم و کوڕی کوردیشم نه‌ک تورک"
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به گۆڵێکی مه‌سعود ئۆزیل له هه‌ڵبژارده‌ی غانای برده‌وه و سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی دووه‌م مسۆگه‌ر کرد،له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی جه‌زیره ڕیازی ئۆزیل وتی"من خه‌ڵکی دیار به‌کرم و کوردم ،شانازی به کوردبونمهوه ده‌که‌م و کوڕی کوردیشم"
ئه‌م وتانه‌ی ئۆزیل دوای ئه‌وه هات که په‌یامنێره‌که‌ی جه‌زیره لێی پرسی بوو "وه‌ک تورکێک هه‌ستت چۆنه که گۆڵێکی به نرخت بۆ ئهڵمانیاتۆمار کرد"
به‌ڵام ئۆزیل به‌ر له‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌که بداته‌وه زنیاری په‌یامنێره‌که‌ی ڕاست کرده‌وه به‌وه‌ی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورده نه‌ک تورک له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئۆزیلدا سه‌رکار عه‌لی خان جێگری یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان ڕایگه‌یاند "ئه‌و قسانه‌ی ئۆزیل زۆر دڵخۆشیکردین بۆیه داوه‌تنامه‌یه‌کی پێشکه‌شده‌که‌ین تاکو بیته کوردستان و له نزیکه‌وه هه‌وادارانی ببینێت" سه‌فین کانه‌بی سه‌رۆکی یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان که گوێی له قسه‌کانی ئۆزیل بووه ده‌ڵێت "زۆر دڵخۆشین که کوردێک له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا یاری ده‌کات هه‌وڵیشده‌ده‌ین له که‌مترین کاتدا ناونیشانی ئۆزیل بزانین و بانگێشتی کوردستانی بکه‌ین" ، مه‌سعود ئۆزیل پێشتر به تورک ناسرا بوو به‌ڵام به‌م وتانه‌ی توانی ڕه‌چه‌ڵه‌کی خۆی دیاری بکات و وه‌کو کوردێک له جیهان بناسرێت ئه‌و یاریزانه کورده‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا توانی له دوای یاری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له قۆناغی گروپه‌کاندا گۆڵێکی به نرخ له غانا تۆمار بکات ئه‌و گۆڵه‌ش به‌س بوو بۆ ئه‌ڵمانیه‌کان تاکو بلیتی قۆناغی دووه‌م ببڕن جگه له‌وه‌ش ئۆزیل له‌و یاریه‌دا به باشترین یاریزانی یاریه‌که دیاری‌کرا به‌ڵام خۆشی ئۆزیل زۆری نه‌خایاند کاتێک هه‌واڵی مردنی دایکی پێگه‌یشت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌واڵه‌دا حۆزیل جگه له دڵته‌نگی هیچی تری له‌ده‌ست نه‌هات چونکه نه‌یتوانی هه‌ڵبژارده‌که‌ی جێبهێڵێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ تورکیا که دایکی له‌وێ کۆچی دوای کرد.[/size]
[size=16]
نالیا سپۆرت[/size]